مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی له توێژنهوهیهكدا چه‌ند نهێنییه‌ك له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی لاهوور جه‌نگی له‌باره‌ی لامه‌ركه‌زی سلێمانی ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، "لامه‌ركه‌زییه‌كه‌ی سلێمانی خواستی هه‌موو حزبه‌كان نییه و مانۆڕێكی سیاسیی یه‌كێتییه و له گیرفانی لاهوور هاتووه‌ته ده‌ره‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ئایار، هێمن باقر كه هاوكات ڕۆژنامه‌نووسێكی ناسراویشه، له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و لامهركهزییهی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای ده‌كات و وا پێشان ده‌درێت خواستی ته‌واوی خه‌ڵك و حزبه‌كانه، له بنه‌ڕه‌تدا مانۆڕێكی سیاسیی یه‌كێتییه و نه‌خشه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌كه له گیرفانی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی تازه دهستبهكاربووی یه‌كێتیدایه.
بیرۆكه‌كه هی نه‌وشیروان مسته‌فا بوو
باقڕ نووسیویه‌تی، "بنه‌ڕه‌تی بیرۆكه‌كه هی نه‌وشیروان مسته‌فا بوو، ئه‌و راست بووبێت یان هه‌ڵه، ماوه‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕی به فیدراڵیی پارێزگاكان هه‌بوو. به‌ڵام پێی وابوو ئه‌مه دژی قه‌واره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیش نییه."
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی، ئاماژه به چه‌ند هه‌وڵێكی پێشووی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات بۆ لامه‌ركه‌زی و روونی كردووه‌ته‌وه، "پێشتر لیژنه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێكهێنرابوو، به‌ڵام ئه‌نجامی كاری لیژنه‌كه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو، چونكه زۆربه‌ی داهاتی نه‌وت ده‌كه‌وته سنووره‌كانی زه‌رده‌وه نه‌ك سه‌وز و نیلی".
لاهوور جه‌نگی هه‌مان بابه‌تی كۆن گه‌رم ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌ڵامی پارتی
"ئێسته لاهوور جه‌نگی هه‌مان بابه‌تی كۆن گه‌رم ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌ڵامی پارتی بۆ په‌یامه‌كه‌ی، زۆرینه‌ی حزبه‌كان له سلێمانی كه پشتگیریی پڕۆژه‌كه‌یان كردووه وا تێگه‌یشتوون كه لامهركهزییهتهكه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی زه‌وتكراوی پارێزگار و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه یه‌ك مانای نییه، به‌ڵكو له نێوان لامه‌ركه‌زییه‌ت و جاڕدانی فیدراڵیی پارێزگاكاندایه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له لامه‌ركه‌زی ئیداریی و دارایی" باقر وا ده‌ڵێ.
ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو، ئه‌و لامهركهزییهتهی له كه‌له‌ی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یهكێتێدایه، بریتییه له جیاكردنه‌وه‌ی حیساب و كیتاب له‌گه‌ڵ پارتی، له‌رێی جه‌ردكردنی داهاته‌كان و سه‌رچاوه‌ی دارایی له ده‌ڤه‌ری سه‌وز، ته‌نانه‌ت دابه‌شكردنی ئه‌وه‌ی له به‌غداوه دێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه كۆنه‌كه.
به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و پڕۆژه‌ی لاهوور كه نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێ، هێمن باقر ده‌ڵێ "هه‌موو رێیه‌كان ده‌چنه‌وه لای پارتی". له‌و به‌شه‌ی نووسینه‌كه‌یدا روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و لامهركهزییهتهی یه‌كێتی داوای ده‌كات پێویستی به یاسا و رێسای نوێ هه‌یه له هه‌رێمدا و به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی ئێسته جێی نابێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ده‌وه‌ستێته سه‌ر ده‌رچوونی یاسا له په‌رله‌مان و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه هه‌ردووكی لای پارتییه، له‌به‌رئه‌وه له چوارچێوه‌ی هه‌رێم و به‌شێوه‌ی ئاشتییانه و رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی و مه‌حاڵه سه‌ربگرێت.
هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌تی سلێمانی سه‌ری گرت، داهات و بودجه‌كه‌ی به شه‌فافیی به‌ڕێوه بچێت
هێمن باقر مامۆستای زانكۆی سلێمانی و رۆژنامه‌نووس، دووپاتی ده‌كاته‌وه "هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌تی سلێمانی سه‌ری گرت، داهات و بودجه‌كه‌ی به شه‌فافیی به‌ڕێوه بچێت و كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ر بكات، به‌كورتییه‌كه‌ی هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه دۆخ و و گوزه‌رانی خه‌ڵكی له‌مه‌ی ئێسته باشتر بێت و خراپتر ده‌بێ".
پێشتر به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، لاهوور و ئامۆزكانی هه‌مان حساباتیان كرد، به‌ڵام دڵنیابوون كه ناتوانن سلێمانی به‌ڕێوه ببه‌ن، بۆیه باسه‌كه‌یان كپ كرده‌وه.