"وشه" بۆ یه‌كه‌مجار نهێنییه‌كی سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرا ده‌كات، جیاواز له‌وه‌ی كه له رابردوو له‌لایه‌ن مه‌لا كرێكاره‌وه ئاشكرا كرا كه جاسووسه، مه‌رجی ئازادكردنیشی له زیندان ئاشكرا ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، سۆران عومه‌ر بانگه‌شه‌ی تیرۆركردنی ده‌یان كه‌سی كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له ساڵی 1999 كتێبێكی به‌ناوی خوازراو و به‌ناونیشانی "كێ تیرۆریسته ئیسلامییه‌كان یان كۆمۆنیسته‌كان؟" نووسیوه. له كتێبه‌كه‌یدا، زۆر به ئاشكرا، بیانوو بۆ كوشتنی كۆمۆنیسته‌كان ده‌هێنێته‌وه و له به‌رانبه‌ریشدا كاری ئه‌وان به تیرۆریست ده‌زانێ، واته ئه‌وان به مرۆڤكوژ ناوده‌بات چونكه تیرۆریستن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه له‌ناو ببرێن، داوا ده‌كات ئیسلامییه‌كان بیانكوژن.
نووسه‌رێكى كۆمۆنیست له ماڵه‌كه‌یدا تیرۆر كرا سۆران عومه‌ر هاوكارى تیرۆرسته‌كه‌ى كرد بوو
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مه‌لا كرێكار كتێبی "مه‌شخه‌ڵی ڕێ"ی سه‌ید قوتبی وه‌رگێڕا بۆ كوردی، سۆران عومه‌ر وه‌ك سكرتێری مه‌لا كرێكار سه‌رپه‌رشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌كرد و ئه‌وه‌یش هاندان بووه بۆی.
كتێبه‌كه‌ی سه‌ید قوتب، به بناغه و هه‌وێنی هه‌موو ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان تا ده‌گاته قاعیده و داعش داده‌نرێ، تێیدا سه‌ید قوتب به ڕوونی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت موسڵمانی حه‌ڵال كردووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و بیر ناكه‌وه. ئه‌م كتێبه كه مه‌لا كرێكار كردییه كوردی و سۆران عومه‌ر دابه‌شی كرد، توانی بیری توندڕه‌وی له گه‌نجانی كوردستان چه‌كه‌ره پێ بكات.
سه‌رچاوه‌كه نهێنی زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ساڵی 1999 كه فه‌رهاد فه‌ره‌جی نووسه‌ری كۆمۆنیست له ماڵه‌كه‌یدا تیرۆر كرا له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی "نامۆ"وه كه نزیكترین كه‌سی مه‌لا كرێكار بوو، سۆران عومه‌ر چاوساغی ئه‌و گرووپه بوو كه به تیرۆره‌كه هه‌ستان.
سه‌رچاوه‌كه كه پێشتر دۆستایه‌تی زۆری له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌ر هه‌بووه باسی له‌وه‌یش كرد كه ساڵی 2007 سۆران عومه‌ر سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕێگا سپۆرت بوو كه لاهووری جه‌نگی خاوه‌ن ئیمتیازی بوو، 2003 كاتێك سۆران عومه‌ر له ئاسایشی سلێمانی زیندانی بوو به‌و مه‌رجه ئازاد كرا كاریان بۆ بكات، یه‌كه‌مین كاریشی دژی عه‌لی باپیر بوو كه له سایتی كوردستان نێت 18 وتاری له دژ نووسی.
سۆران عومه‌ر ئێسته به‌هۆی تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سكاڵا له‌سه‌ر تۆمار كراوه و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا په‌رله‌مانی كوردستان پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت و دادگای بكرێ.