ئه‌وانه‌ى باسى ژیانى سه‌عید گابارى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوویان كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن پیاوێك بووه هه‌میشه بێ ئۆقره بووه، هه‌ر له منداڵیشه‌وه كه له گوندێكى عامووداى رۆژئاواى كوردستان له دایك بووه، تێبینى بێ ئۆقره‌یى ئه‌و كراوه، كه‌چى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بۆ دواجار له هه‌ولێر گیانى سپارد و ئۆقره‌ى گرت.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م چوارى ئایار، سه‌عید گابارى هونه‌رمه‌ندى كورد له هه‌ولێر كۆچى دوایى كرد. به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى كه پزیشكه‌كانى گابارى له چه‌ند رۆژى رابردوودا به میدیاكانیان داوه، گابارى تووشى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان بووه و دواتریش خانه‌كانى مێشكى تووشى شێرپه‌نجه بووه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشییه‌كه‌ى ته‌شه‌نه‌ى كردبوو، چاره‌سه‌رى ئه‌سته‌م بووه.
سه‌عید گابارى له 13/4/ 1956 له گوندى خربێ كچى له رۆژهه‌ڵاتى عاموودا له دایك بووه، جیا له‌وه‌ی خاوه‌نى هونه‌رێكى ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، به ژیانى تایبه‌تیشى سه‌رنجى خه‌ڵكى راكێشاوه و ته‌نانه‌ت له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان ناسراوه و ههودارێكى زۆرى هه‌بووه.
گابارى: 40 ساڵ دواى من خه‌ڵك زانیان رژێمى سووریا فاشیسته
ژیانى تایبه‌تى گابارى بۆیه سه‌رنجڕاكێش بووه، ئه‌و وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى نابینا بووه، به‌ڵام تووشى زۆر سه‌ختى بووه و زۆر كارى كردووه كه زۆربه‌ى مرۆڤه بیناساغهكانیش خۆیان لێ دوور گرتووه، له‌وانه به‌هۆى هونه‌ره‌كه‌ى زۆرجار له‌لایه‌ن رژێمى سووریاوه گیراوه، جگه له‌مه‌یش پێشمه‌رگه بووه و زۆریش گه‌شتى كردووه و دواجاریش له هه‌ولێر ژیاوه.
تاریق كارێزیی نووسه‌ر پێشتر وتارێكى له‌باره‌ى ژیانى تایبه‌تى گابارى وتارێكى نووسیوه له گۆڤارى
گوڵان به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كارێزى كه نووسه‌رێك و ره‌خنه‌گرێكى به توانای كورد و بواری شێوه‌كارییه، له وتاره‌كه‌ى زۆر نهێنى تایبه‌تى گابارى ئاشكرا كردووه.
له‌وانه گابارى كه‌سێكى بێ ئۆقره بووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ى هه‌ستیان به‌وه كردووه كه ئه‌م منداڵه‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆقره‌ى نه‌بووه، كارێزى باس له گوته‌یه‌كى دایكى گابارى ده‌كات كه له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ى گوتوویه‌تى، ئه‌وه نابیناى ئه‌وجا له شوێنێكى ئه‌و زه‌وییه ئۆقره ناگریت، ئه‌گه‌ر چاوساغ ده‌بوویت ئه‌وا له‌و زه‌وییه دهردهچوویت و ده‌كه‌ویته سه‌ر مه‌ریخ".
كارێزى ده‌ڵێ، "ئه‌مه پێناسه‌یه‌كى كورته كه له‌لایه‌ن دایكیه‌وه بۆ سه‌عید كراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵ نه‌بووه، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌ك بووه بۆ ژیرى و بوێریى هونه‌رمه‌ند بۆ چوونه ناو سه‌ختییه‌كانى ژیان، ملكه‌چ نه‌بوون بۆ ئه‌و كهموكوڕییهى كه له بینایى هه‌یبووه".
له ته‌مه‌نى گه‌نجێتى له سه‌ره‌تاى حهفتهكانى سه‌ده‌ى رابردووه و دواتریش چه‌ندان جار گابارى تووشى گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان بووه، دواتریش له ساڵى 1975 بووه به پێشمه‌رگه، هه‌رچه‌نده نابینا بووه، كه‌چى چه‌كى هه‌ڵگرتووه، كارێزى باس له‌وه ده‌كات هه‌ڵگرتنى چه‌كى پێشمه‌رگایه‌تى له‌لایه‌ن گابارییهوه بۆ كه‌سانێك مایه‌ى ته‌ریقبوونه‌وه و شه‌رمه‌زاریی بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكات كه‌سانێك كه پێشمه‌رگایه‌تییان نه‌كردووه به یه‌كتریان گوتووه "شه‌رم له خۆت ناكه‌یت ده‌بینى نابیناییهك چه‌كى هه‌ڵگرتووه و به‌رگرى له نیشتمان و ئازادى ده‌كات".
بێ ئۆقره‌یى گابارى له‌گه‌ڵى گه‌وره ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و له ماوه‌ى ژیانى دواترى له چه‌ندان ناوچه‌ى كوردستان و له ده‌ره‌وه‌یش ژیاوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى تێكه‌ڵ بووه. سه‌عید گابارى جیا له گۆرانى، به نوكته و به‌سه‌رهاتى خۆش ناسرابوو، بیروڕاى سیاسیشى هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك خۆى له ڤیدیۆیه‌ك ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ى وه‌ك كوردایه‌تى وه‌رگرتووه و نه‌ك سیاسه‌ت.
دایكى گابارى: كوڕه‌كه‌م ئه‌گه‌ر چاوى ساغ بووایه ده‌چووه سه‌ر مه‌ریخ
كه‌ناڵى
"جه‌زیره" پێشتر راپۆرتێكى به ناوى "چیرۆكى من" له‌سه‌ر سه‌عید گابارى بڵاو كردووه‌ته‌وه، گابارى باس له‌وه ده‌كات له دواى 2011 ماڵه‌كه‌ى بۆ ئاواره‌كانى رۆژئاواى كوردستان كردووه‌ته‌وه، رۆژانه ده‌یان خێزانى داڵده داوه و هاوكارى بۆ كۆ كردوونه‌ته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ى كه شوێن و جێیان بۆ دابین كراوه.
سه‌عید گابارى له‌باره‌ى رژێمى سووریاوه له راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره ده‌ڵێ، "من گۆرانیم بۆ ئه‌و سته‌مه‌ى كورد ده‌گوت كه به ده‌ست رژێمى سووریاوه به‌خۆیه‌وه‌ى ده‌بینى، من ئه‌وكات ده‌مزانى ئه‌و رژێمه سته‌مكاره و فاشیسته، كه‌چى به‌داخه‌وه دواى 40 ساڵ خه‌ڵك بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و رژێمه فاشیسته. من ئه‌شكه‌نجه‌كانى گرتووخانه‌كانى سووریام بینیوه، باوه‌ڕ بكه‌ن دڕه‌نده‌ترین سته‌م له گیراوه‌كان ده‌كرا، ئه‌وان جیاوازییان له نێوان نابینا و چاوساغ نه‌كرد، هه‌موو كارێكیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روونى خه‌ڵك تێكبشكێنن".
له
ڤیدیۆیه‌كدا گابارى كه له ماڵه‌كه‌ى خۆى تۆمار كراوه، باس له‌وه ده‌كات مه‌ینه‌تى گه‌وره‌ى كورد له‌وه‌دایه دراوسێى سێ نه‌ته‌وه‌یه "فارس و تورك و عه‌ره‌ب" كه ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه‌ش خراپترین و دهمارگیرترین نه‌ته‌وه‌ن. گابارى ده‌ڵێ، "خوداى گه‌وره له عه‌ره‌ب و فارس و توركى پێشتر دروست نه‌كردووه، كه‌چى له به‌ختى ره‌ش كورد دراوسێى ئه‌وانه".