رۆژنامەنووسێک بەدەستی سۆران عومەر دیار نامێنێت

:: PM:09:24:06/05/2020 ‌

گوڵان حەسەن خوشکی ئەو رۆژنامەنووسەی بەدەستی سۆران عومەر دیار نەما، رای دەگەیەنێت، ئەو ئاگەداری هەڕەشەکان بووە کە بەڕێوبەری ئاسایشی یەکێتی لە براکەمی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم (شەشی ئایار) گوڵان حەسەن خوشکی ئەو رۆژنامەنووسەی بەدەستی سۆران عومەر دیار نەما بۆ "وشە" ئاشکرای کرد، لە سێی کانوونی یەکەمی 2007، سۆران عومەر پێوەندیی بە براکەمەوە کرد و لە یەکێک لە چیشتخانەکانی بەناوی باوکی شەهاب لە هەولێر داوەتی دەکات، بەڵام براکەم لە سەعات 11ی ئەو رۆژە دیا رنامێنێت و ژمارەکەیشی دادەخرێت.

زیاتر گوتی، سەرەڕای ئەوەی لە سۆرانمان پرسی چیی بەسەر براکەم هاتووە، ئەو گوتی هیچ نازانم، بەڵام دوای ئەوەی بوو بە پەرلەمانتار، قسەکانی پێچەوانە بوویەوە، گوایە بەڕێوبەری ئاسایشی یەکێتی لەڕێگەی پێوەندیی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەی لێ کردووە.

تا ئێستە هیچ بەدواداچوونێک بۆ ئەو کەیسە نەکراوە و سۆرانیش نەهاتووەتە دادگا بڵێ کەس هەڕەشەی لە براکەم کردووە

روونی کردەوە، سۆران عومەر پێشتر خۆی  له‌ تۆمارێکی ده‌نگیدا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئاگاداری هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ژیانی "محه‌مه‌د سیاسی" بووه‌، بەڵام پارێزبەندی دەکاتە بیانوو نایەت باسی راستییەکان بکات.

گوڵان سەبارەت بەم پرسە ئەوەیشی خستە ڕوو، تا ئێستە هیچ بەدواداچوونێک بۆ ئەو کەیسە نەکراوە و سۆرانیش نەهاتووەتە دادگا بڵێ کەس هەڕەشەی لە براکەم کردووە، چونکە پێش ئەوەی ببێ بە پەرلەمانتار دەیگوت نازانم چی بەسەر رۆژنامەنووسەکە هاتووە، بەڵام ئێستە دەڵێ، هەڕەشەی لێ کراوە و رۆیشتووەتە سلێمانی لەوێ دیار نەماوە.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانە، بەڵام لە هەڵوێستەكانیدا زیاتر لەگەڵ هەڵمەتە میدیاییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و باڵی تەناهیی ئەو حزبە دەردەكەوێت و كار لەسەر ناشیرینكردنی كێشە بچووكەكانی هەموو ناوچەیەكی كوردستان دەكات، بەڵام هیچ تێبینی و لێدوان نادات لەسەر كێشەی گەورەیش لە سنووری سلێمانی.  بۆیە لەم ماوەیەدا كە تەنگژەی گەورەی هەرێمی و ناوخۆیی دژی كوردستان دروست كرا، كەوتە لێدانی ژمارەی  هەڵە بۆ شێواندنی دەروونی خەڵك و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ناوزڕاندنی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە بەرانبەردا حكوومەتی هەرێمی رێی شارستانی هەڵبژارد و لە دادگا داوای سەلماندنی تۆمەتەكانی دەكات


وشە - تایبه‌ت