ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، چاوه‌رێ ده‌كرێت وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان به‌هۆی مه‌ترسیی نه‌خۆشیی كۆرۆنا درێژ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی ئایار، ئه‌رشه‌د حوسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ"وشه" گوتی، تا ئێسته مه‌ترسیی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ماوه و ته‌واو نه‌بووه، بۆیه پێویسته له خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كان به‌رده‌وام بین، ئه‌و نه‌خۆشییه هێشتا كۆتایی پێ نه‌هاتووه، بۆیه ناكرێت ئه‌و پرسه پشتگوێ بخرێت.
بڕیاری درێژکردنەوەی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنایه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ زیاتر گوتی، له 11ی ئه‌م مانگه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگا و شاره‌كان كۆتایی دێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیار ده‌دات كه درێژ بكرێته‌وه یان كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی مه‌ترسیی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ماوه‌كه درێژ بكاته‌وه، بۆیه دواجار وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری لێ ده‌دات.
حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاری درێژکردنەوەی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنایه، بۆیه ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم