بارزان حامید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆتین و گه‌نده‌ڵی له سلێمانی زۆره و پشتگیریی پڕۆژه‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی ناكه‌ن كه مۆركی حزبیی پێوه بێت. باس له‌وه ده‌كات كه داگیركردنی موڵكی گشتی هێشتا له سنووره‌كه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه.
-پرسی لامه‌ركه‌زی به‌كوێ گه‌یشت و ئێوه رۆڵتان له پڕۆژه‌كه‌دا چییه؟
پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ورووژێنرا و واژووی 14 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی بۆ كۆ كرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكرێت به پڕۆژه، یه‌كێتی مه‌به‌ستیه‌تی كه پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و دارایی له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان ئاماده بكه‌ن، تا ئێسته كۆبوونه‌وه ته‌نیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كراوه و لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه كه نوێنه‌ری فراكسیۆنی پارتیشی تێدایه كه ئێسته سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن بڕگه و ماده‌كانی ناو پڕۆژه‌كه بنووسنه‌وه.
هیچ جیاوازییه‌ك له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه له نێوان شاره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناكرێ
-ئه‌و پڕۆژه‌یه زۆره‌ملێیه بۆ یه‌كێتی و پێت وایه كاته‌كه‌ی گونجاوه؟
ڕه‌نگه كاته‌كه‌ی گونجاو نه‌بێت، به‌ڵام پێشتریش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كراوه، ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كراوه، سێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌یان كردووه و ڕوونه كه له به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌میش هه‌یه، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به پڕۆژه‌ی حزبی ناده‌ین و دید و تێڕوانینمان بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی جیاوازه و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كرێ، پشتگیری ناكه‌ین.
-زۆر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بیانووی لامه‌ركه‌زی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه له شاره‌كه‌دا؟
هیچ جیاوازییه‌ك له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه له نێوان شاره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناكرێ، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونه كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان شاره‌كان نه‌كراوه له پڕۆژه‌كان، ئه‌وانه‌یشی باسی جیاوازیی خزمه‌تگوزاری حكوومه‌ت له نێوان شاره‌كان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ سۆزی خه‌ڵك بجووڵێنن، ئه‌گه‌رنا كۆی ئه‌و داهاتانه‌ی له سلێمانی هه‌یه، به‌شی ته‌واوی پڕۆژه‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر به باشی خه‌رج بكرێ و ئیداره بدرێ، هه‌ر كه‌سێكیش گله‌یی له نه‌بوونی پڕۆژه له سلێمانی بكات، پێویسته داهاتی سلێمانی بزانێ چه‌نده و چۆن له‌ناو شاره‌كه خه‌رج كراوه‌ته‌وه.
-ئه‌وانه‌ی باسی لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ درێژه به زێده‌ڕۆیی و داگیركردنی موڵكی گشتیی بده‌ن؟
وه‌ك زۆر له ناوچه‌ی تر هێشتا زێده‌ڕۆیی و داگیركردنی موڵكی گشتی له سلێمانی به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده داتای ته‌واو له‌سه‌ر داگیركردنی موڵكی گشتی له سنووره‌كه‌دا نییه، به‌ڵام ره‌نگه بیانه‌وێ لامه‌ركه‌زی بۆ شتی تر بقۆزنه‌وه، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه یاسا سه‌روه‌ر بێ و ڕۆتین له سنووره‌كه كه‌م بێته‌وه، واته له‌و قۆناغه‌دا كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و ده‌ستهه‌ڵگرتن له داگیركردنی موڵكی گشتی بۆ سلێمانی پێویسته و هه‌نگاوه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان بێت.