لەوكاتەی بڕیارە لە سبەی دووشەمەوە ژیان لەناو شارەكان ئاسایی ببێتەوە و دەوامی فەرمانبەرانی حكوومەت دەست پێ بكاتەوە، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگەكانی تا 18ی ئەم مانگە درێژ كردەوە.
قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەرێم و پارێزگاكانی عێراق بەردەوام دەبێت
وەك لە راگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان لە 11ی ئەم مانگەوە تا سەعات 12ی شەوی 18ی ئایار بەردەوام دەبێت، هاوكات قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەرێم و پارێزگاكانی عێراق بەردەوام دەبێت، لە خوارەوە دەقی راگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.