به‌هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رما شۆفێران له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان "AC" داده‌گیرسێنن بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌شێكی گونجاوی شۆفێریی بكه‌ن و به‌هۆی گه‌رماوه دۆخێكی ناخۆشیان بۆ دروست نه‌بێ.
AC ئۆتۆمبێل په‌ستان لێكهرێكی هێنان و بردنی هه‌وایه كه فریزهریی هه‌یه بۆ ساركردنه‌وه كه له‌ڕێی ڕادێته‌ره‌وه غازێك ساردهكهتهوه و له‌ڕێی پانكهكهوه كۆنترۆڵیی هه‌واكه ده‌كات كه ئه‌مه‌یش ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل پێكده‌هێنێت.
لە کاتێکدا بەپێچەوانە هەوای ناوەوە و دەرەوەت بەکارهێنا، کێشە بۆ ACـییەکەت دروست دەبێت و پێویستە ئاگاداربن
له‌م باره‌یه‌وه لاجان كه‌ریم وایه‌رمه‌ن له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ڕاپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له وه‌رزیی هاویناندا و له‌كاتی داگیرساندی ساردكه‌ره‌وه پێویسته هه‌وای ناوه‌وه به‌كاربهێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ساردكهرهوهكهمان ئۆتۆماتیك بكات و كێشه‌ی تێنه‌كه‌وێت.
زیاتر گوتی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له وه‌رزی زستاناندا پێویسته هه‌وای ده‌ره‌وه بێته ناوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئاسایی بۆ شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان دروست بكات و نه‌بێته ته‌م كاتێك گه‌رمیی دادهگرسێنیی. به‌ڵام له‌كاتێك به‌پێچه‌وانه كردت كێشه بۆ ACـییهكهت دروست ده‌بێت و پێویسته ئاگاداربن.