فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چووه چوارچێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگییه‌وه ده‌ستی دراوه‌تێ دژی پارتی و حكوومه‌ت قسه ده‌كات.
له نوێترین لێدوانی‌دا ئه‌سه‌سه‌رد بۆ شاردنه‌وه‌ی كێشه و ململانێی نێوان جه‌مسه‌ره‌كانی یه‌كێتی، په‌لاماری پارتی دیموكراتی كوردستانی داوه و وای پێشان ده‌دات كه له‌ناو پارتی باڵباڵێن هه‌یه.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئایار، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی یه‌كێتی بڕیار دراوه كه چه‌ند كه‌سێك قسه له میدیاكان بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌یش هه‌موویان نزیكی لاهوور جه‌نگین یان ئه‌وانه‌ن كه لاهوور ده‌یه‌وێ بانهێنێته ناو تاقمه‌كه‌ی خۆی.
هه‌ندێك لێدوان و قسه و دژایه‌تی كه ده‌كرێ، ئه‌وه قه‌رزدانه‌وه‌ی كۆنگره‌یه
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، دووپاتی كرده‌وه كه لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قه‌ده‌غه كراوه.
له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌یش كه ئه‌سه‌سه‌رد كردوویه‌تی ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی گوتی، هه‌ندێك لێدوان و قسه و دژایه‌تی كه ده‌كرێ، ئه‌وه قه‌رزدانه‌وه‌ی كۆنگره‌یه، ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر پشتیوانی نه‌كرانایه، له كۆنگره‌ی ڕابردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رگیز ده‌رنه‌ده‌چوونه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی، بۆیه ئێسته قه‌رزی ئه‌و كاته‌یه ده‌یده‌نه‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی وه‌ڵامی درایه‌وه و بیری ئه‌سه‌سه‌رد هێنرایه‌وه كه "له دز وابێ هه‌موو كه‌سێك دزه". بۆیه فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌وباره‌یه‌وه گوتی، كه‌س له ئێمه باڵی پێوه نییه، ئه‌گه‌ر باڵیان هه‌بووایه ئێسته فڕیبوون وه‌ك خه‌ڵكێكی تر، سوپاس بۆ خودا نه باڵمان هه‌یه و نه ده‌فڕین. ئێمه له‌ناو خۆماندا یه‌كین و یه‌ك سه‌ركردایه‌تی و یه‌ك به‌رنامه و یه‌ك ستراتیجمان هه‌یه، خه‌ڵكیش ئازاده بۆ خۆی چ ده‌ڵێت با بیڵێت، مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت (له‌لای دز وایه هه‌موو كه‌سێك دزه)، هه‌موو كه‌سێك دز نییه و هه‌موو حزبێكیش باڵی تێدا نییه، له‌ناو هه‌ندێك حزبیش باڵباڵێن هه‌یه.