ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند چاره‌سه‌ر و ده‌رمانێك به‌رهه‌مهێنراون كه ده‌توانن سنوورێك بۆ ته‌شه‌نه و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا دابنێن، ئه‌مانه‌یش بریتین له پێنج جۆره ده‌رمان و له داهاتوویه‌كی نزیك زانیاری‌یان له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
مارگرێت هاریس گوته‌بێژ به‌ناوی
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند چاره‌سه‌رێك بوونیان هه‌یه، به‌ڵام له قۆناغی سه‌ره‌تاییدان، ئه‌و چاره‌سه‌رانه مه‌ترسی په‌تاكه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و زۆربوونی تووشبووانیش تاڕاده‌یه‌ك ده‌وه‌ستێنن، به‌ڵام ناتوانن به یه‌كجاری ڤایرۆسه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و له‌ناوی ببه‌ن.
ئه‌و پێنج چاره‌سه‌ره كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و سنوورێكی بۆ داده‌نێنن
زیاتر گوتی، داتا و زانیاری ئه‌رێنیمان له‌به‌رده‌سته له‌باره‌ی كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام تا 100% دڵنیا نه‌بینه‌وه، نامانه‌وێ ئاشكرای بكه‌ین، له‌باره‌ی ڤاكسینی له‌ناوبه‌ری كۆرۆنایش گوتی، دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێكی له‌مجۆره بۆ ڤایرۆسێكی وا كوشنده كارێكی ئاسان نییه.
ئاماژه‌ی دا، ئێسته له جیهان 100 جۆره ڤاكسینی جیا جیا دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ و به‌شێكیان له‌سه‌ر مرۆڤیش تاقی كراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ڕێكخراوه‌كه دووپاتی كردبووه‌وه كه دروستكردنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا به‌لای كه‌مه‌وه 12 مانگ ده‌خایه‌نێت، تا به ته‌واوی دڵنیایی هه‌بێت و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ربكه‌وێت.