وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو هیچ حاڵه‌تێكی تری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و ئێسته‌یش ته‌نیا 13 تووشبوو له كوردستان ماون و له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ژماره 81ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه دراوه، كه له سه‌ره‌تای هاتنی په‌تای كۆرۆنا بۆ كوردستان تا ئێسته 10 هه‌زار و 908 هاووڵاتی كه‌ره‌نتین كراون، ئێسته‌یش ته‌نیا هه‌زار و 112 كه‌س له 32 شوێنی جیا جیا له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه، 527یان له هه‌ولێر و 185 له سلێمانی و 399 له دهۆك و یه‌ك كه‌س له راپه‌ڕین، به گشتی نۆ هه‌زار و 796 هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو كه‌سوكاریان. هاوكات له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوویش 298 هاووڵاتی كه‌ره‌نتین كراون.
ته‌نیا 13 تووشبوو ماون و له ژێر چاودێری پزیشكیدان
له‌باره‌ی پشكنینی هاووڵاتییانه‌وه، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو هه‌زار و 157 پشكنین ئه‌نجام دراوه، كه 471یان له هه‌ولێر و 459 له سلێمانی و 227 له دهۆك بووه و هیچ تووشبووێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه، كۆی گشتی ئه‌و پشكنینانهیشی تا ئێسته ئه‌نجام دراون بریتییه له 58 هه‌زار و 563 پشكنین.
له دوا خاڵی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 397 تووشبووه له نێویان پێنج مردن هه‌یه و 379 نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه و ئێسته ته‌نیا 13 تووشبوو له ژێر چاودێری پزیشك ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و له قه‌ره‌بالغی دووركه‌ونه‌وه و ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن.