پێگه‌ی
The Union Journalی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه تره‌مپ هێنده شاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه و زانیاری وردیشی له‌سه‌ر نییه، بۆیه بێ لێكدانه‌وه بڕیاری به په‌له ده‌دا، به‌ڵام دواجار ده‌وڵه‌تی قووڵی ئه‌مه‌ریكا په‌شیمانی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ڕوونه كه له پشتیوانیكردنی كورد، ده‌وڵه‌تی قووڵ چه‌ندان جار تره‌مپی له بڕیاره‌كانی په‌شیمان كرده‌وه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، كه دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كان له ده‌ستی داعش، كه كورد ڕۆڵی سه‌ره‌كییان تێدا گێڕا، كه‌چی جیهان جارێكی تر پشتی له كورد كرده‌وه و توركیا و ئێران و سووریا و عێراق پلانیان له دژی كورد گێڕا، تا هێرشیان كرده سه‌ر، ئه‌مه به ته‌واوی جیهانی ئازادی نیگه‌ران كرد، چونكه ئه‌م كارانه به بێده‌نگی تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام دواجار ده‌وڵه‌تی قووڵی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپیان له بڕیاره‌كانی پاشگه‌ز كرده‌وه، ده‌كرێ تره‌مپیش به تاكه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناوببرێ، كه زۆرترین بڕیاری داوه و به زووترین كات دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه لێی په‌شیمانبووه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیارانه‌ی تره‌مپ بۆ پشتكردنه كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هۆی ئه‌وه بوو كه ئه‌و ته‌نیا بیری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرده‌وه و ده‌یه‌ویست دروشمی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بۆ نیشتمان و كۆتاییهێنان به مانه‌وه له جه‌نگه بێ كۆتاییه‌كان سۆز و هزری ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام بێ ئاگا بوو له‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره و ناكرێ گه‌لێك بكرێته قوربانی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه.
ده‌وڵه‌تی قووڵه به‌رپرسه له په‌شیمانكردنه‌وه‌ی تره‌مپ له بڕیاره‌كانی له‌باره‌ی ده‌سبه‌رداربوون له پشتیوانی كورد
بوونی ده‌وڵه‌تی قووڵ یان شاراوه له ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كی زۆر مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر بوو و پێشتر ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له 2017 دووپاتی كرده‌وه كه هیچ ده‌وڵه‌تێكی قووڵ له ئه‌مه‌ریكا بوونی نییه و ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی له ده‌ست ئه‌و حكوومه‌ته‌یه كه سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و ئه‌و قسانه‌یشی به هه‌واڵی درۆ و ناڕاست و پروپاگندا ناوبرد، به‌ڵام دواتر هه‌ر ڕۆژنامه‌كه خۆی گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌وڵه‌تی قووڵ له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ئاماژه دراوه، ده‌كرێ ده‌وڵه‌تی قووڵ له ئه‌مه‌ریكا ناوێكی تری لێ بنرێ، كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی كارگێڕییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك به هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێ و وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكان داده‌مه‌زرێنێت، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن هێز و كه‌س و گرووپی تره‌وه ڕاده‌سپێردرێن و ئاراسته ده‌كرێن، تا سه‌رۆك به‌و ڕێیه ببه‌ن كه ئه‌وان ده‌یخوازن، هه‌ر ئه‌مه‌یشه نهێنییه‌كه.
كاتێك دوای بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ بخوێنینه‌وه، به ته‌واوی ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وان لاگیری و سۆزیان بۆ هێز و گرووپ و ده‌سه‌ڵاتێكی تره كه جیاوازه له سه‌رۆك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌وانی دیاریی كردووه و پۆستی باڵای وڵاتی پێداون، به‌ڵام ناڕه‌زاییه‌كان به فره‌وانی ده‌ستی پێكرد له هه‌موو ئاسته‌كانه‌وه، كاتێكیش ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی قووڵه‌وه به به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ دروست كرا دژی دۆناڵد تره‌مپ، ناچاریان كرد په‌شیمان ببێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ره‌ڕای كه ئه‌مه‌ریكا سیسته‌مێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا هێزێكی شاراوه و نادیار هه‌یه، كه ده‌توانێ له سه‌رووی سه‌رۆكه‌وه‌یش بێ، كه ئه‌مه‌یش به‌رپرسه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتن به پله‌ی یه‌كه‌م و هێنده گرنگی به ناوخۆ نادات، مه‌گه‌ر له كاره‌سات و گرفتێكی زۆر گه‌وره نه‌بێت.
جیاوازی ده‌وڵه‌تی قووڵی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و به‌رپرسان ده‌كه‌ن، نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كار بكه‌ن
ئێسته ده‌وڵه‌تی قووڵی ئه‌مه‌ریكا دژی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و دروشمه‌ی تره‌مپ كه ده‌یه‌ویست بۆ هه‌ڵبژاردن سوودی لێ وه‌ربگرێ، خه‌ریكه له‌لایه‌ن ڕكابه‌ره‌كانییه‌وه له دژی به‌كارده‌هێنرێت، چونكه تره‌مپ به‌هۆی گرژكردنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌زاران سه‌رباز و كه‌شتی جه‌نگی تری ڕه‌وانه‌ی كه‌نداو كرد، له كاتێكدا پێشتر ئه‌و ژماره سه‌ربازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو نه‌بوون.
هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئێسته ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتوویه‌تییه به‌ر، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی دۆناڵد تره‌مپن، به‌ڵام تره‌مپ له ڕێی به‌رپرسان و فشاری كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران ناچار ده‌كرێ و زۆرترین كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێ و ناچار ده‌كرێ به‌و شێوازه مامه‌ڵه بكات و بڕیار بدات كه ده‌وڵه‌تی قووڵ ده‌یه‌وێت.
بابه‌ته‌كه هه‌ر پێوه‌ست نییه به تره‌مپه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و گرووپه جه‌نه‌ڕال و سه‌رمایه‌داره‌ی كه ده‌وڵه‌تی قووڵی ئه‌مه‌ریكایان دروستكردووه، هه‌ر سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستێكی تری باڵای وڵاتیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ستراتیجه بجووڵێته‌وه كه ئه‌وان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی قووڵی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و به‌رپرسانی تری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه، نه‌ك له سێبه‌ری ئه‌وانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كار بكه‌ن.