سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای ئیملاك بۆ راوێژكاری كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له دوای جه‌ژن كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌خرێنه بازاڕه‌وه كه نرخه‌كانیان گونجاوه و هاووڵاتییان سوودی لێ ده‌بینن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئایار، سه‌ردار ئازاد سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای ئیملاك بۆ راوێژكاری كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه هه‌بوون كه بڕیاربوو مانگی سێ بخرێنه بازاڕه، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی كوردستان وه‌ستان، ئێسته جارێكی تر پڕۆژه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه و بڕیاره دوای جه‌ژن بخرێنه بازاڕ.
پڕۆژه‌كان له شه‌ش هه‌زار شوقه پێكدێن
روونیشی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كان له شه‌ش هه‌زار شوقه پێكدێن و دوو پڕۆژه‌یان ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری لای هه‌ولێری نوێ، یه‌كێكیان نیشته‌جێبوونه و ئه‌وانه‌ی تر بازرگانین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه نرخی ئه‌و پڕۆژانه تا ئاستێك گونجاون و به قیستی درێژخایه‌ن و كورت خایه‌ن ده‌بن. باسی له‌وه‌یش كرد كه شوێنی پڕۆژه‌كانی تر به‌شێكیان له شه‌قامی مووسڵن و به‌شێكی تریان له‌لای پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمانن.
خستنه‌ڕووی ئه‌و پڕۆژانه هه‌نگاوێكی گرنگه
سه‌ردار ئازاد دووپاتی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كان هی كه‌رتی تایبه‌تن و له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانه‌وه مۆڵه‌تیان پێ دراوه. وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئێسته دۆخی بازاڕ ترسی تێدایه و زۆر كه‌س پاره‌كانیان خه‌رج ناكه‌ن، بۆیه خستنه‌ڕووی ئه‌و پڕۆژانه هه‌نگاوێكی گرنگه.
پێشتر سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاندبوو، بۆ ساڵی 2020 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان به سه‌تان پڕۆژه داوه له هه‌ولێر و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له وه‌به‌رهێنان روو بدات.