سیمین چایچی ژنه شاعیری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ساڵانێكه له‌ڕێی شیعر و نووسینه‌كانی بووه‌ته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی دیار له‌م بوارانه‌دا. له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ "وشه" باس له چه‌ند بابه‌تێكی گرینگی ئه‌ده‌بیی ده‌كات و وڵامی كۆمه‌ڵه پرسیارێك ده‌داته‌وه.
شیعر و نووسین له تێڕوانینی تۆ چۆن پێناسه ده‌كرێ؟
شیعر ده‌بێ گوزارشت له ژیان بكات، له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا پێناسه‌یكی تایبه‌ت به‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی هه‌یه، شیعری ئه‌مڕۆ، ته‌نیا نوێكردنه‌وه له باره‌ی فۆڕم و شێوازی داڕشتن و ده‌رچوون له چوارچێوه باوه‌كان نییه، به‌ڵكو گۆڕانكاری له ناوه‌رۆك و شیعرییه‌ت و شیواز به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی خوێنه‌ره .شیعری ئه‌م سه‌رده‌مه ئومانیستی و مرۆڤمه‌داره كه له نه‌فه‌سی خۆیدا به‌ره‌و تازه‌گه‌ری له‌باره‌ی زمان و موتۆد و فۆڕمه‌وه ده‌ڕوات، شیعری مۆدێرن به بڕوای من ده‌بێ دووربێ له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایدێولۆجی و جیاوازییه مرۆییه‌كان.
چ هۆكارێك بوونه پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له بواری ئه‌ده‌بیاتدا خزمه‌ت بكه‌یت؟
پێم وا نییه چوونه ناو دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، پێویستی به هانده‌ر و پاڵنه‌ر بێت، چۆن خۆت نازانی بۆچی و كه‌ی و چۆن ده‌ستت پێ كردووه، ڕه‌نگه له سه‌ره‌تا هه‌ندێ هۆكار كاریگه‌ر بێت، به‌ڵام له درێژه‌دا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی شاعیر بیت، تا دوایین ڕۆژه‌كانی ژیان وازت لێ ناهێنێ.
وه‌ك ژنێك كه ساڵانێكه به باشی شاره‌زای هه‌ڵومه‌رجی نایه‌كسانی نێوان ژن و پیاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌م به هه‌ر شێوازێك و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا دژی ئه‌و یاسا و نه‌ریتانه‌ی كه ژن ده‌خاته په‌راوێزه‌وه بنووسم.
شیعره‌كانت زیاتر له چ بوارێكدایه؟
شیعره‌كانم پێوه‌ندیی به‌و هه‌لومه‌رجه‌وه هه‌یه كه بۆ نووسین كاریگه‌ریت له‌سه‌ر ده‌كات، وه‌كو عیشق، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی تایبه‌تی یان ڕووداوێكی نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ر یه‌كه له‌م خاڵانه ده‌توانن له‌پڕ ببنه هه‌وێنی شیعرێك، واته شێوه و ڕوانینی شاعیر، شێواز و بابه‌ت دروست ده‌كات.
تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند شیعریت و به چه‌ند زمان شیعرت نووسیووه؟
شیعره‌كانم زۆرن، جار و بار چه‌ند شیعرێكیشم كراون به ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، به‌ڵام هێشتان وه‌ك دیوان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له شیعره‌كانتدا تا چه‌ند خزمه‌تت به ژنان كردووه؟
شیعر پێویستە باسی واقعییه‌تی ژیانی ژنی سه‌رده‌م له كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوزاڵی بكات، ئه‌ویش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ژن یه‌كه‌مین قوربانیی دستدرێژیی سێكسی و مه‌وادی بێهۆشكه‌ر و توندوتیژیی بنه‌ماڵه‌یی و ده‌ره‌وه‌یه، وه‌كو لێدان و كوشتن به ناوی شه‌ره‌ف، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ژنی مودێرنی جیاواز، ده‌بێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجی و ڕوانگه‌ی ئه‌و سه‌باره‌ت به هاو ڕه‌گه‌زه‌كانی و ئینجا كێشه گشتیه مرۆڤایه‌تییه‌كان، بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و فكری بێت. منیش وه‌ك ژنێك كه ساڵانێكه به باشی شاره‌زای هه‌ڵومه‌رجی نایه‌كسانی نێوان ژن و پیاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌م به هه‌ر شێوازێك و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا دژی ئه‌و یاسا و نه‌ریتانه‌ی كه ژن ده‌خاته په‌راوێزه‌وه بنووسم.
یاخیبوون له شیعره‌كانتدا هه‌یه؟
شیعر گوزارشت له هه‌موو هه‌ست و ڕووداوێكی ژیان ده‌كات كه له‌لای شاعیره‌وه گرینگه. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه به‌پێی نه‌ریت و یاسا و ئاین، ژن نیوه‌ی "كۆمه‌ڵه، شه‌ره‌فی پیاوه، په‌رستار و كرێكاری ماڵه، و هیتد.." ده‌بێ ئه‌و هه‌موو دیارده دژه مرۆڤایه‌تییه شاعیری یاخی و دژه‌باو دروس نه‌كات؟.
له بواری په‌خشان و ڕۆمان چیرۆك و وه‌رگێڕان، خزمه‌تت كردووه؟
جگه له شیعر، وه‌كو ئه‌زموونی شانۆیی، ده‌یان شانۆی شیعریی مۆسیقاییم به كه‌ڵك وه‌رگرتن له چیرۆكی فۆلكلۆر بۆ منداڵان نووسیوه و پێشكه‌ش كراون، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا شانۆیه‌كم پێشكه‌ش كرد به ناوی "هه‌نارێ". شانۆی دۆكیۆمێنتیی یه‌ك له‌و شێوازانه‌یه كه ده‌توانێ گوزارشت بكات له لایه‌نه شاراوه‌كانی ژیانی ژن، وه‌كو "ده‌ست درێژی سێكسی له لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه و ده‌ره‌وه، له‌شفرۆشی بۆ بژێوی ژیان، تووشكردنی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن به ماده هۆشبه‌ره‌كان و به‌كرێگرتنی ئه‌وان بۆ كاری ناشیاو و هتد". شانۆی "هه‌نارێ" باسی دست درێژیی سێكسی له‌سه‌ر كچێكی كه‌م ته‌مه‌ن ده‌كات كه له‌بنه‌ماڵه‌وه دست پێده‌كات تا سه‌رشه‌قامه‌كان و له ئاكامدا په‌تی سێداره، ئه‌م ده‌قه به‌رهه‌ڵستانه جیا له تازه‌گه‌ری بابه‌ت، جه‌ساره‌ته زمانییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه خاڵێكی به‌رچاو بوو، واته كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌زمانی ڕووت و ئاكارێكی تیپیكاڵ، كه ده‌رهێنه‌ر و ده‌ورگێڕان به جوانی كارێكی تایبه‌تیان پێشكه‌ش كرد.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال