دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له دهۆك خۆپێشاندانیان كرد و داوای مووچه‌ی مانگانه‌یان كرد كه حكوومه‌تی عێراق به سزادانی به‌كۆمه‌ڵ بڕیویه‌تی، زانیاری ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه یه‌كگرتووی ئیسلامیی خۆپێشاندانه‌كه‌ی دروست كردووه و په‌رله‌مانتاریان له‌وێ بینرا. به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌یبینن، كادرێكی یه‌كگرتووه له هه‌ولێر و بۆ خۆپێشاندانه‌كه چووه‌ته دهۆك.
ئیداره‌ی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خۆپیشاندەران مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه
خۆپێشاندانه‌كه بۆ داواكردنی مووچه بوو كه حكوومه‌تی عێراق دوو مانگه وه‌ك سزادانی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان بڕیویه‌تی، به‌ڵام ئیداره‌ی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌مان رۆژ خۆپێشاندانه‌كه كۆتایی پێ هات.
بۆ به‌لاڕێدابردنی خۆپێشاندانه‌كه چووه‌ته دهۆك
له خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی دهۆكدا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و فه‌رمانبه‌ر له به‌رده‌م پاركی ئازادی شاره‌كه كۆبوونه‌وه و په‌رله‌مانتارێكی "یه‌كگرتوو ئیسلامیی كوردستان" وه‌ك رێكخه‌ری چالاكییه‌كه ده‌رده‌كه‌وت، بۆیه لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی دهۆك، گومانی ده‌ستێكی سیاسی‌یان خسته‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و كه‌سه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیاره، ناوی "محه‌مه‌د یاسین"ـه و كادری یه‌كگرتووی ئیسلامییه له هه‌ولێر، بۆ به‌لاڕێدابردنی خۆپێشاندانه‌كه چووه‌ته دهۆك، به‌و مه‌به‌سته‌ی پۆلیسی شاره‌كه له‌كاتی بوونی هه‌ر ئاژاوه‌یه‌كدا نه‌یناسنه‌وه.
هاوڕێکانی تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بینیویانه له دهۆك خۆپێشاندان ده‌كات
كادره‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كه ماڵی له بنه‌سڵاوه‌یه و هه‌ر له‌وێش مامۆستایه له قوتابخانه‌یه‌ك، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سینگ ده‌رده‌په‌ڕێنێت و دروشم ده‌ڵێته‌وه و له تۆماره ڤیدیۆییه‌كانیشدا رۆڵی ئه‌و دیاره، ته‌نانه‌ت وه‌ك هاوڕێكانی وێنه‌كه‌یان بۆ "وشه" ناردووه، تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بینیویانه له دهۆك خۆپێشاندان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌یه له نێوان پارێزگاكاندا، گومان ده‌كرێ به‌رپرسانی یه‌كگرتوو ئه‌و كادره و ژماره‌یه‌كی تریان به‌ره‌و دهۆك بردبێت. بۆیه به‌گوته‌ی خۆی "ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كرێت كه چه‌ند كه‌س له شاره‌كانی تره‌وه ره‌وانه‌ی دهۆك كراون بۆ ئه‌و خۆپێشاندانه".