حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه‌رتی كشتوكاڵ فراوان بكات، ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵانی ڕابردوو ڕووبه‌رێكی فراوان كشتوكاڵی هه‌مه‌جۆر كراوه، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌رتی كشتوكاڵ فراوان بووه، 400 دۆنم په‌تاته چێنراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئادار، ستار مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له وه‌رزی چاندنی په‌تاته ئه‌مساڵ له ده‌شتی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه 400 دۆنم زه‌وی به په‌تاته چێنراوه، دوو جۆر په‌تاته چێنراون جۆرێكیان جۆری پیشه‌سازییه و جۆره‌كه‌ی تریشی ئه‌و په‌تاته‌یه‌یه كه له بازاڕ ده‌فرۆشرێت.
ئه‌مساڵ له چاو ساڵانی ڕابردوو چاندنی په‌تاته زۆر زیادی كردووه
هه‌روه‌ها گوتی، كۆمپانیایه‌كی جپسی په‌تاته له‌گه‌ڵ 29 جووتیاری سنووره‌كه گرێبه‌ستی كردووه، 200 دۆنم په‌تاته‌یان چاندووه و به‌رهه‌مه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه، به نرخێكی زۆرباش كه جووتیاران قازانجی لێ ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ وه‌ك سه‌ره‌تا هه‌نگاوه‌كه‌یان ده‌ست پێ كردووه و ساڵانی ئاینده پڕۆژه‌كه فراوان ده‌كرێت، به‌و ئاسته‌ی ئیتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆمپانیاكه په‌تاته هاورده نه‌كات و پشت به به‌رهه‌می ناوخۆ ببه‌ستێت.
زیاتر گوتی، ئه‌مساڵ له چاو ساڵانی ڕابردوو چاندنی په‌تاته زۆر زیادی كردووه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌رهه‌می په‌تاته زیاتر بكرێت.
ڕوونی كرده‌وه، له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه له وه‌رزی هاوین ڕووبه‌رێكی فراوان كشتوكاڵی ته‌ماته، خه‌یار، لۆبیا، شوتی، ترۆزی، كاڵه‌ك و سه‌وزه‌وات، زۆر زیاتر چێنراوه ئێسته‌ش زیاتر ده‌چێنن، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر جووتیاران ڕوو له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان بكه‌ن و په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵ بدرێت له سنووره‌كه‌دا.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ