دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت مۆبایلێكی شاشه چه‌ماوه‌ی خسته بازاڕه‌وه، ده‌ركه‌وت كێشه له پاترییه‌كه‌ی هه‌یه و هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی پاترییه‌كه‌یان لاوازه.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجیی له ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه مۆبایله شاشه چه‌ماوه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت كێشه‌ی پاتریی هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه بۆ ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه مۆبایله‌كه پاترییه‌كه‌ی لاوازه ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه كه به‌كارهێنه‌رانی بێزار كردووه.
بە تێپەڕینی کات و بە ماوەیەکی کەم ئەم مۆبایلە پاترییەکەی زۆر لاواز دەبێ
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه مۆبایله‌كه یه‌كێكه له باشترینه‌كان، چونكه دوو شاشه‌یه و ده‌شچه‌مێته‌وه به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك تێیدا، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات و به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌م مۆبایله پاترییه‌كه‌ی زۆر لاواز ده‌بێ و جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی تر، پاترییه‌كه‌ی زوو ده‌سووتێت ئه‌گه‌ری خراپبوونی مۆبایله‌كه‌یشی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش هیچ بڕیارێك نه‌دراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی كه‌س ده‌كرێته‌وه یان نا.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆجی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستیه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی.