كۆمپانیای ئێڵ جی ڕای گه‌یاند كه كار له‌سه‌ر مۆبایلێكی دوو شاشه ده‌كه‌ن كه جیاواز له مۆبایله‌كانی تر به‌شێوه‌ی 90 پله‌یی به‌لای ڕاستدا شاشه‌ی سه‌ره‌كیی بخوولێته‌وه و شاشه‌ی دووه‌میشی ببێته كیبۆرد بۆ نووسین.
ماڵپه‌ڕی"
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكیان له‌باره‌ی سه‌یرترین مۆبایلی ئێڵ جی بڵاو كردووته‌وه و ئاماژه‌یان پێ داوه، ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئێڵ جی ڕای گه‌یاند، كه جیاوازترین مۆبایل ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه ئه‌میش له‌ڕووی دیزاین و شێوازیی كاركردنی مۆبایله‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه تا ئێسته هیچ مۆبایلێك له‌سه‌ر ئه‌م دیزاینه دروست نه‌كرابێ.
مۆبایله‌كه دوو شاشه‌یه كه شاشه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی به‌لای ڕاستدا به پله‌ی 90 ده‌خوولێته‌وه
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه مۆبایله‌كه دوو شاشه‌یه كه شاشه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی به‌لای ڕاستدا به پله‌ی 90 ده‌خوولێته‌وه و شاشه‌ی دووه‌م و لاوه‌كیشی وه‌ك كیبۆردێك به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌م نوێكارییهیش ته‌نیا له مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئێڵ جی دا ده‌بینرێت كه به‌نیازن له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخه‌نه بازاڕه‌وه.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.