یه‌كێك له‌و سه‌گانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و دروست نه‌خۆشیی ده‌روونی به‌كار دێن و له‌و رووه‌وه راهێنانیان پێ كراوه. سه‌گێكی ئه‌مه‌ریكاییه و بۆ كاره‌كانی بڕوانامه‌ی دكتۆرای شانازیی پێ به‌خشراوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆلیژی فرجینیا تیك بۆ پزیشكیی ڤێتێرنه‌ری، ئاهه‌نگێكی ناوازه‌ی بۆ سه‌گێك ساز كرد به‌وه‌ی ئه‌و سه‌گه هاوكارییه‌كی زۆری قوتابیانی كۆلیژه‌كه كردووه كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سانێك بكه‌ن كه تووشی نه‌خۆشیی ده‌رووونی بوون.
پێگه عه‌ره‌بییه‌كه كه هه‌واڵه‌كه‌ی له تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكایی وه‌رگرتووه، زیاتر روونی كرده‌وه، له‌پای هاوكاریكردنی قوتابیان به‌وه‌ی چین هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سێك بكه‌ن تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه، بڕوانامه‌ی دكتۆرایان به‌و سه‌گه به‌خشی كه ناوی "مووس"ه.
له ساڵی 2014یشدا ئه‌و سه‌گه بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له كۆلیژی فرجینیا ماریلاندی ڤێتێرنه‌ری پێ به‌خشرا تا به‌ره‌سمی ببێته پزیشك. سه‌گه‌كه ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵه و وه‌ك گیانله‌به‌رێك له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تی قوتابیانی كردووه.
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و سه‌گه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای شانازیی وه‌رگرتووه، هاوكات بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌و بڕوانامه‌یه‌ی وه‌ریگرتووه.
ترینت دیڤیس كه راوێژكاری كۆلیژهكهیه و رێپێدراوه كه له‌ڕێی گهیانلهبهرانهوه چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی مرۆڤ بكات، ئه‌و گوتی "مووس- سه‌گ" بۆیه ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی پێ به‌خشراوه، چونكه زۆر باشتر له مرۆڤ ده‌توانێ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش رۆڵ ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه.