له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رای گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پشتگیریی له ئاگربه‌ستی نێوان هێزه دژه‌كانی لیبیا ده‌كه‌ن.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له پێوه‌ندییه‌كی نێوان سێرجی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پشتگیریی ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌كه‌ن كه له لیبیا و له نێوان هێزه دژه‌كانی ئه‌و وڵاته كراوه.
ئاژانسه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، لاڤرۆڤ و چاوش ئۆغڵو له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، دڵخۆشیی خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سته راگه‌یاندووه كه هێزه دژه‌كانی لیبیا كه ماوه‌یه‌كه شه‌ڕ له نێوانیاندا به‌رده‌وام بوو، جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و توركیا، داوایان كردووه پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته ده‌ست پێ بكاته‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات.
ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان ئه‌و دوو وه‌زیره‌ی رووسیا و توركیا، رۆژێك له دوای ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌ركردایه‌تیی خه‌لیفه حه‌فته‌ر كشانه‌وه‌ی خۆیان له چه‌ند هێڵێكی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له ته‌رابلوس راگه‌یاند. ئه‌وه له‌كاتێدایه ئه‌و هێزانه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بوو له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام ببن و ده‌یانتوانی ته‌واوی ته‌رابلوسی پایه‌ته‌خت كۆنترۆڵ بكه‌ن.