ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، وه‌ڵامی ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێن، به ئارێز و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر زۆرتان مه‌به‌سته و ده‌توانن حكوومه‌تی كوردستان بڕووخێنن، فه‌رموون چانسی خۆت و هاوفكره‌كانت تاقی بكه‌ره‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئایار، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی ئارێز عه‌بدوڵا ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن، لێدوانه‌كانی ئارێز عبدوڵا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌باره‌ی خۆپێشاندان و تێكدانی ئارامی هه‌ولێر، جێی هه‌ڵوێسته له سه‌ركردنه كه ئارێز ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانێت هه‌ولێر هێنده ئاسان نییه تا ئارێز و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه، بتوانن ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌ولێر تێك بده‌ن.
"به درێژایی مێژوو هه‌ولێر شاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن بووه، ئێسته‌ش ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسی حكوومه‌تی كوردستان و شاری شه‌هیدانه و هه‌رگیز ته‌ختی حكوومه‌تی كوردستان به ئارێزه‌كان ناڕووخێت" .
هه‌ولێر شاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن بووه هه‌رگیز ته‌ختی حكوومه‌تی كوردستان به ئارێزه‌كان ناڕووخێت
سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و قسانه‌ی ئارێز كردوویه‌تی له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی حیساب ناكرێ. ده‌ڵێن "به ئارێز و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر زۆرتان مه‌به‌سته و ده‌توانن حكوومه‌تی كوردستان بڕووخێنن، فه‌رموون چانسی خۆت و هاوفكره‌كانت تاقی بكه‌ره‌وه تا بزانی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان چۆن وه‌ڵامێكت ده‌ده‌نه‌وه" .
لەبەرانبەردا سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ "وشە" دووپات دەكاتەوە كە ئەو كەسانەی بەو جۆرە قسە دەكەن قەرزی دەرچاندنیان لە كۆنگرەی یەكێتی دەدەنەوە بە تاقمەكە.
سەرچاوەكە باس لەوەیش دەكات كە وا ڕێكخراوە هەر جارەو یەكێك لەو ئەندامانەی لە كۆنگرە بە واسیتە دەرچوون پیلانەكان جێبەجێ بكەن و چاوپێكەوتن و لێدوان بڵاو بكەنەوە دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
ئارێز عه‌بدوڵا كه له كۆنگره‌ی كۆتایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به واسیته كرا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ئێسته چووه‌ته ئه‌و چوارچێوه‌ی كه به‌رده‌وام دژایه‌تی حكوومه‌ت و هه‌ولێر ده‌كات.