ده‌سته‌ڵاتی زۆرینه‌ی عێراق كه شیعه‌كانن، 16 ساڵه خۆیان له په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌دزنه‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان له ژێر په‌رده‌وه هه‌وڵی ته‌واویان داوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن و وه‌ك شاره‌زایان ئاشكرای ده‌كه‌ن، هۆكارێكی په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای نه‌وت و غازی عێراقیش بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ساڵی 2005 نزیك به 80%ی عێراقییه‌كان ده‌نگیان به ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یان دا. ئه‌وكات زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران كورد و شیعه بوون، به‌ڵام زۆربه‌ی سوننه بایكۆتی ده‌نگدانه‌كه‌یان كردبوو. ده‌نگده‌ران پێیان وابوو هه‌ر ده‌نگێك بۆ ئه‌و ده‌ستووره ده‌چێته ناو سندووقه‌وه، دواڕۆژی وڵاتیان زیاتر رووناكتر ده‌كاته‌وه.
كورد كه به‌درێژایی دامه‌زراندنی عێراق بنده‌ست و سته‌ملێكراو بوو
كورد كه به‌درێژایی دامه‌زراندنی عێراق بنده‌ست و سته‌ملێكراو بوو، ره‌نگه زیاتر له هه‌موو عێراقییه‌كان دڵیان به‌و ده‌ستووره خۆش بووبێ، به‌تایبه‌ت كه له سه‌ركرده‌كانیان ده‌بیست، "ئه‌و ده‌ستووره مافی كورد گره‌نتی ده‌كات."
16 ساڵ له‌و رۆژه تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێسته‌ش نزیك به 50 ماده له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه و یه‌ك له‌وانه، پێوه‌سته به به‌شێك له داهاتی عێراق و سامانی نه‌وت و غاز. هه‌رچه‌ند حكوومه‌تی هه‌رێم، چاوه‌ڕێی به‌غدای نه‌كرد و په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و غازی په‌سه‌ند كرد.
ده‌ستوور، هێڵی سووری كورد
ناسر هه‌ركی په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا، ئۆباڵی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌سته‌ڵاتی زۆرینه‌ی عێراق. مه‌به‌ستی ئه‌و لایه‌نی شیعه‌كانه، چونكه له دوای رووخانی رژێمی به‌عس، ئه‌وان ده‌سته‌ڵاتی وڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقه، به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرایه، نزیك به 70%ی كێشه‌كانی عێراق و به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی تایبه‌ت به كورد، چاره‌سه‌ر ده‌بوون".
چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، هێزی پێشمه‌رگه، بودجه و یاسای نه‌وت غاز، به‌رده‌وام له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێره.
كێشه‌ی مووچه و بودجه هه‌موو ساڵێك دووباره ده‌بێته‌وه
كێشه‌ی مووچه و بودجه هه‌موو ساڵێك له نێوان ئه‌و دوو حكوومه‌ته‌دا دووباره ده‌بێته‌وه. عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی بودجه‌ی خۆیان، به ته‌واوی پشتیان به فرۆشتنی نه‌وت به‌ستووه، بۆیه شاره‌زایان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، بوونی یاسایه‌كی پێوه‌ندیدار به نه‌وت و غاز، رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه ده‌گرێت.
ناسر هه‌ركی هه‌مان بۆچوونی هه‌یه، به‌ڵام پێی وایه تا ئێسته‌ش لایه‌نی ده‌سته‌ڵاتداری عێراق خۆیان له په‌سندكردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌دزنه‌وه.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌یان پێ ده‌كات و مه‌به‌ست زۆرینه‌ی شیعه‌ن، ده‌زانن له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و هه‌ندێ ماده‌ی ده‌ستووریی كه پێویستیان به یاسا هه‌یه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز ده‌بێت، بۆیه تا ئیسته خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و كاره نه‌داوه.
ئه‌وان به‌شێك له ماده ده‌ستوورییه‌كان، وه‌ك به‌ربه‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌بینن، بۆیه چه‌ند جارێك هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووریان داوه.
ناسر هه‌ركی ده‌ڵێ، "هه‌وڵ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌درێ، به‌ڵام ئه‌وه كارێكی ئاسان نییه و پێویستی به كۆمه‌ڵێك رێكار هه‌یه. ته‌نانه‌ت واقیعی ئه‌مڕۆی دنیا رێ به‌و تاكڕه‌وییه له عێراق نادات. كوردیش به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ئه‌و ماده ده‌ستوورییانه هه‌موار بكرێنه‌وه كه به هۆیانه‌وه مافه ده‌ستوورییه‌كانیان مسۆگه‌ر بووه".
كارتی گوشار
له خولی پێشووی په‌رله‌مانی به‌غدا (2014 – 2018) ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز ئاماده كرا، به‌ڵام په‌سه‌ند نه‌كرا.
نه‌دا مێرگه‌سۆری ئه‌ندامی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی ئه‌وكات ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات، "لایه‌نه عێراقییه‌كان نیازی ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و غازیان نییه".
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "هیچ كێشه‌یه‌ك له زه‌وینه یاساییه‌كه‌یدا نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه پێویستی به روانگه و بڕیاری سیاسی هه‌یه. ئه‌وان نیازی ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه‌یان نییه، چونكه له په‌نای نه‌بوونی ئه‌و یاسایه‌دا، گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و ده‌یشارنه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ك كارتێكیش به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنن".
حكوومه‌تی به‌غدا تا ئاستێك توانیویه‌تی له به‌كارهێنانی ئه‌و كارته‌دا به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه هه‌موو ساڵێك كێشه‌ی بودجه و مووچه له كوردستان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی شه‌قامی كوردی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌و كێشه‌یه به ئاستێك گه‌وره كراوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره.
هاوكات زۆربه‌ی دانیشتووانی خوارووی عێراق كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، شیعه‌ن و ده‌سته‌ڵاتدارانیش توانیویانه له نه‌بوونی یاسای نه‌وت و غازدا، بیر له گیرفانی خۆیان بكه‌نه‌وه. عێراق به‌رده‌وام له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كانی گه‌نده‌ڵترین وڵاتاندایه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نیا تا كۆتایی ساڵی 2013، نزیك به 380 ملیار دۆلار پاره له عێراق دیار نه‌ماوه.
هه‌ولێر/ كاوه جه‌م