بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هۆی تهنگژهییهكی جیهانی، ئه‌پده‌یتێكی نوێ ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران ئه‌وه‌یش به‌هۆی ڤایرۆسیی كۆرۆنایه و تایبه‌تمه‌ندیی بۆ پێدانی زانیاریی له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه و باشتركردنی چه‌ند فرمانێكی تری وه‌ك فه‌یس ئای دی بۆ ئایفۆن ئێسك به‌ره‌و سه‌ره‌وه.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه به‌هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه خه‌ڵكی ماسكی ته‌ندروستیان ده‌به‌ست ئه‌مه‌یش كێشه‌ی ده‌بوو بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن كه له‌ڕێی فه‌یس ئای دییه‌وه مۆبایله‌كه‌یان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌م ئه‌پده‌یته‌دا سیستمی فه‌یس ئای دی نوێكاریی تێداكراوه و ده‌تواندرێت ئایفۆنه‌كه بكرێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماسكیشت به‌ستبێت.
ئەم ئەپدەیتەی ئای ئۆ ئێس 13.5 لەسەر ماسکیشەوە فەیس ئای دییەکەت بەکار دەخات
ئه‌مه‌یش له‌ڕێی "quick scan" یان "سكانی خێراوه" ئه‌مه‌یش ڕێده‌دات كه خاوه‌ن ئایفۆنه‌كه ئه‌گه‌ر ماسكیشی به‌ستبێت له‌ڕێی فه‌یس ئای دییه‌وه مۆبایله‌كه‌ی بكاته‌وه كه ئه‌مه پێشووتر مه‌حاڵبوو.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.