ڤۆكسڤاگن ئۆتۆمبێلێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:10:50:21/05/2020 ‌

ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ڤۆكسڤاگن نوێترین به‌رهه‌می به‌ دنیادا بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ئۆتۆمبێلێكی ناوازه‌ی مۆدێل به‌رزه‌ كه‌ خاوه‌نی جوانترین دیزاینه‌ و یه‌كێك له‌ به‌هێزترین بزوێنه‌ری بۆ دانراوه‌.

ماڵپه‌ڕی "caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ڤۆكسڤاگن بڵاو و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای ڤۆكسڤاگن ئه‌مرۆ نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی نمایش كرد له‌ جۆریی "T‑Roc R" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تازه‌ترین مۆدێله‌كانی ڤۆكسڤاگن و خاوه‌ن جوانترین دیزاینه‌ و به‌هێزترین بزوێنه‌ریشه‌.

هێزی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە هێزی 340 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه‌ 3.0 لیتره کاردەکات

ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ شێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر، هه‌روه‌ها به‌دیزاینی ناوازه‌ دروست كراوه‌، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ هێزی 340 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه‌ 3.0 لیتره، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ 28 ی ئایاری 1937  له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ به‌ پشتیوانی گه‌وره‌ دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه‌ ئه‌وكاته‌ سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان

ئه‌م بابه‌ته 355 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌