بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆ ببنه‌وه بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
ئه‌و پرسه زیاتر پێوه‌ندی كراوه به ساڵنامه‌ی كۆچی كه سه‌ره‌تای و كۆتایی ڕۆژه‌كانی مانگ گرێ دراون به بینینی مانگ
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایار، نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له دواى نوێژى مه‌غریب لیژنه‌ى باڵاى بینینى مانگ له دیوانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى كۆ ده‌بێته‌وه و به‌هه‌ماهه‌نگى لیژنه لاوه‌كییه‌كان له پارێزگاكانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان چاودێرى بینینى مانگ ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان".
زیاتر گوتى، "داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك به به‌ڵگه‌ى شه‌رعی و بوونى شاهێد مانگى بینى به زووترین كات یه‌كه‌ى ئیدارى ناوچه‌كه‌ى لێ ئاگادار بكاته‌وه".
ئاشكراى كرد، "ئه‌گه‌ر ئهمرشۆ مانگ بینرا ئه‌وا مانگى ڕه‌مه‌زان 29 ڕۆژ ده‌بێت و ڕۆژى شه‌موو 23ى ئایار، یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر مانگ نه‌بینرا ڕه‌مه‌زان ده‌بێت به 30 ڕۆژ و ڕۆژى یه‌كشه‌م 24ى ئایار، ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان".
یه‌ك له خه‌سڵه‌ته‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ستنیشان نه‌كردنی پێشوه‌خته‌ی ڕۆژی ده‌ستپێك و كۆتاییه‌تی، ئه‌و پرسه زیاتر پێوه‌ندی كراوه به ساڵنامه‌ی كۆچی كه سه‌ره‌تای و كۆتایی ڕۆژه‌كانی مانگ گرێ دراون به بینینی مانگ، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و مشتومڕییهی قووڵتر كردووه‌ته‌وه، قووڵتربوونی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی له‌لایه‌ك و دابه‌شبوونیان دێت به‌سه‌ر مه‌زه‌وی شیعه و سوننه، كه هه‌میشه وڵاتێكی وه‌ك ئێران ئاماده نییه له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ی سوننه یه‌كه‌م رۆژی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن ڕابگه‌یه‌نێت.