دواى ئه‌وه‌ى فەرماندەی لیوایەکی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە سنووری داقووق سووکایەتی بە ژن و پیاوانی کوردانی کاکەیی دەکات، پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر گیراوەتە بەر، كاكه‌ییه‌كانیش ده‌ڵێن به‌پێی پلانێك به ئامانج كراوین.
داوایان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكبهێنرێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر هێرشی نابه‌جێی فه‌رمانده‌ی لیوای 20 ی پۆلیسی فیدراڵی بۆ سه‌ر كاكه‌ییه‌كانی سنووری داقووق، داوامان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكبهێنرێت.
زیاتر گوتی، داومانكردووه سه‌رباری لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌بێت ئه‌و هێزه پۆلیسی فیدراڵی له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌مینێت چونكه پاش به‌دواداچوونه‌كانمان له ڕاستی هێرش ناڕه‌وای ئه‌و فه‌رماندهیه دڵنیا بووینه.
ئاراز كاكه‌یی، یه‌كێك له چالاكوان و كه‌سایه‌تییه‌كانی كاكه‌یی بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت به‌رانبه‌ر به كاكه‌ییه‌كان، هیچی كه‌متر نییه له‌و تاوانانه‌ی پێشتر ڕژێمی به‌عس كردوونی به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كاكه‌ییه‌كان.
زیاتر گوتى، كاكه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن داعش و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه له سنووری داقووق به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ كێشراو كراونه‌ته ئامانج.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم شمه‌ری فه‌رمانده‌ی لیوای 20ی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كوردانی كاكه‌یی، ئێسته كاكه‌ییه‌كانی سنووری داقووق نیگه‌رانن و هاوشێوه‌ی داعش له‌و هێزه ده‌ڕوانن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی