له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ندان وێنه‌ی شه‌قامه‌كانی به‌غدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه وێنه‌ی نه‌خشێنراوی ئاڵای ئیسرائیل له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كانی به‌غدا ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌یش وه‌ك دوژمنایه‌تییكردنی ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌هه‌مانشێوازی تاران و كۆماری ئیسلامی ئێران.
كولتووری سووتاندنی
ئاڵا و نه‌خشاندنی وێنه‌ی ئاڵای ئیسرائیل له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئۆتۆمبێله‌كان به‌سه‌ری بڕۆن و سووكایه‌تی به ئاڵای ئه‌و وڵاته بكه‌ن، سه‌ره‌تا له تارانه‌وه ده‌ستی پێكرد، ئێسته‌یش به‌هۆی زاڵبوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراق، به ته‌واوی ئه‌و كولتووره بۆ به‌غدا گوێزراوه‌ته‌وه.
ئیسرائیل ڕۆژ دوای ڕۆژ پێش ده‌كه‌وێ و ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیشی به سووكایه‌تیكردن به ئاڵاكه‌ی گرتوویانه
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی وا بڵاوكرایه‌وه، كه وێنه گه‌وره‌كانی ده‌روازه‌كانی به‌غدای به فه‌رمانی ئه‌و هێنراونه‌ته خواره‌وه، كه وێنه‌ی خومه‌ینی و خامنه‌یی بوون، كه دوو ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ، به شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وانتر به‌غدا به وێنه‌ی ئه‌و دوو ڕێبه‌ره‌ی ئێران و قاسم سلێمانی و نه‌خشاندنی ئاڵای ئیسرائیل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستی پێكردووه.
به‌شێك له چالاكانی عێراق له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان نووسیویانه، ئیسرائیل له ڕووی زانست و ته‌كنه‌لۆجیاوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ته 100 ساڵ ته‌مه‌نی، كه‌چی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیایه، ئێران و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانیشی ده‌یانه‌وێ به ڕۆیشتن به‌سه‌ر ئاڵای ئه‌و وڵاته كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه و له‌ناوی ببه‌ن، ئه‌مه‌یش به نوكته ناو ده‌به‌ن.