دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له په‌یماننامه‌ی ئاسمانی ئازاد ده‌ركرد، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ڕووسیا په‌یماننامه‌كه‌ی پێشێل كردووه، هه‌ریه‌ك له ناتۆ و وڵاتانی ئه‌وروپا دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له ساز بكه‌ن.
میدیاكانی
ئه‌وروپا له زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه باڵاكانی ناتۆوه بڵاویان كرده‌وه، كه ناتۆ تاوتوێی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له و نائاسایی ده‌كات، بۆ باسكردن له لێكه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ ڕووسیا به پێشێلكردنی په‌یماننامه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌وروپا له هاوپه‌یمانی ناتۆ فشاریان له‌سه‌ر نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا كردووه و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئه‌مه‌یكا بڕیارێكی له‌مجۆره بدات، به‌ڵام دواجار تره‌مپ بڕیاری داوه و ماوه‌ی شه‌ش مانگی داناوه، بۆ ده‌رچوونی ته‌واوه‌تی له هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه.
هاوكات وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا و ئیسپانیا و فینلاند و لۆكسمبۆرگ و هۆله‌ندا و چیك و سوید له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش دا ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپیان ڕه‌ت كرده‌وه و بیانووه‌كه‌یشیان به هه‌ڵبه‌ستراو ناوبرد و دووپاتیان له گرنگی مانه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتان له نێو په‌یماننامه‌كه كرده‌وه.
په‌یماننامه‌ی ئاسمانی ئازاد له ساڵی 1992ه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا و واژووكرا، به‌ڵام له 2002 خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و 35 ده‌وڵه‌ت تێیدا به‌شدارن، به‌هۆی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌وه فڕۆكه‌كانی چاودێری وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌توانن بچنه ئاسمانی هه‌موو وڵاته‌كانه‌وه و زانیاری كۆ بكه‌نه‌وه و بۆ هه‌موو وڵاته‌كان په‌خشی بكه‌ن.