ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردنی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی دووپاتی كرده‌وه، كه دۆخی ڕووسیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ ئارامی و ئاساییبوونه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پوتین ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو و بۆچوونی زانایان و پسپۆران، به گشتی دۆخی وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و جێگیربوون و ئارامبوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، مۆسكۆ یه‌كه‌م شوێن بوو كه په‌تای كۆرۆنای له ڕووسیا تێدا تۆمار كرا، به‌ڵام ئێسته ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی تووشبووان ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
په‌راوێزخستن ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی و نابێ كۆرۆنا فه‌رامۆش بكه‌ین
زیاتر گوتی، له ڕووی كاته‌وه پرۆسه‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه به هێواشی ده‌ڕوات، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا گرنگه، ئه‌گه‌ر به خێرایی بێ یان به‌هێواشی، له 26ی ئادار/مارسه‌وه به چڕی كۆرۆنا گه‌یشته ڕووسیا ئه‌وكات ڕێژه‌ی تووشبووان 24.1% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، به‌ڵام ئێسته ڕێژه‌ی تووشبوونی ڕۆژانه ته‌نیا 3.5%ه، كه ئه‌مه‌یش نزمبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی پوتین هۆشداری به به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه دا و گوتی، پێویسته به گرنگییه‌وه له دۆخه‌كه بڕوانرێ و په‌راوێزخستن ڕوو نه‌دات، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون، به‌ڵكوو گرنگه به‌رده‌وامبین له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه تا به ته‌واوی بنه‌بڕی ده‌كه‌ین.