گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان كورد له ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ناكرێ چیتر ناكۆكی له‌و ناوچانه هه‌بێ و دوای یه‌كخستنی كوردیش دانوستاندن له نێوان كورد و توركیایش به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ ده‌كات و وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری سیاسی ئه‌و ناوچانه به ئارامی ده‌هێلرێنه‌وه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو به‌ره كوردییه‌كه هه‌نگاوی باشی هاوێشتووه و ئه‌مه‌یش قۆناغی یه‌كه‌می ئاشته‌وایی لایه‌نه ناكۆكه‌كانه له سووریا و كۆتاییهێنانه به كێشه‌كانی سووریا له ڕێی گفتوگۆی سیاسی و دواجاریش دوورخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات.
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جاری هه‌وڵی دروستكردنی گفتوگۆ و دانوستاندنی له نێوان توركیا و كورده‌كانی باكوری سووریا داوه، به‌ڵام هه‌موو جار ئه‌و پرۆسه‌یه شكستی هێناوه، چونكه توركه‌كان بیانووی "پارتی كرێكارانی كوردستانیان" خستووه‌ته‌ڕوو، بۆیه ئه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا له نێوخۆی كورده‌وه ده‌ستی پێكرد و به ته‌واوی یه‌كیان ده‌خات و له ئایدلۆجیا سیاسییه‌كان دووریان ده‌خاته‌وه و پاشان دوژمنایه‌تی توركیا بۆ كورده‌كانی سووریا كۆتایی پێ ده‌هێنرێت.
ریچ ئۆتزن گه‌وره ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی دۆسیه‌ی سووریا له‌وباره‌وه بۆ گۆڤاره‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ردوو لایه‌نه ناكۆكه‌كه‌ی كورد له‌سه‌ر مێزی دانوستاندنه‌كان و پێشڤه‌چوونی باش هه‌یه و به‌لای ئێمه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وان چ ناوێك له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌كه ده‌نێن، گرنگه ناوچه‌كه به ئارامی و ئاسایشی ته‌واوه بمێنێته‌وه و نه‌بێته به‌شێك له ململانێ ئایدلۆجی و سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له سووریا بوونی هه‌یه.
بیانووه‌كانی توركیا نامێنن و ده‌بێ دان به واقیعی ڕۆژئاوای كوردستان بنێت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات
ئۆتزن پێشتر له كۆنفڕانسێكی ڤیدیۆی دامه‌زراوه‌ی سیتای توركی دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته توركیا ڕوانینی خۆی بگۆڕێت و ببێت به به‌شێك له‌و ستراتیجه‌ی توركیا بۆ یه‌كخستنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا جیا له ئه‌سه‌د، چونكه به به‌هێزكردنی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس، ده‌توانرێ پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا سه‌ر بگرێ و ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات دوور بخرێته‌وه.
ئه‌و گه‌وره ڕاوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باس له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ده‌كات و ده‌ڵێ، دوای ناوچه كوردییه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان و دروستكردنی سیاسه‌تێكی میانڕه‌و و بێلایه‌ن بۆ ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه، پاشان هه‌نگاو بۆ ناوچه‌كانی تری سووریا ده‌هاوێژین، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به گفتوگۆ و دانوستاندن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ و ده‌ستوورێكی نوێ بنووسرێته‌وه، له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ڵبژاردنێكی پاك له وڵاته‌كه به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی وڵات و ده‌سه‌ڵاتێكی متمانه‌پێكراوی گه‌ل و نامهزهوی حوكمی سووریا بگرێته ده‌ست.
ئۆتزۆن ده‌ڵێ، هه‌رچه‌ند بیر له ئه‌سه‌د بكرێته‌وه، ئه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ توندوتیژی و ناكۆكییه، بۆیه ئێسته جارێكی تر له باشووری ڕۆژئاوای سووریا كێشه و توندوتیژی و شه‌ڕ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه به‌عسییه هیچ سۆزێكی بۆ گه‌له‌كه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه به بوونی ئه‌سه‌د وه‌ك لایه‌نێكی چاره‌سه‌ری سیاسی ئاڵۆزییه‌كان، گرفته‌كان كۆتاییان نایه‌ت و بگره به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ناوچه‌كانی تریش جێبه‌جێ ده‌كرێ و سووریا ده‌كرێته وڵاتێكی فیدرالی و نامه‌ركه‌زی
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه كورده‌كان ده‌توانن نموونه‌یه‌كی جوانی فره‌یی و یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی له ناوچه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و به كرده‌ییش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مێنن و یه‌ك ده‌خرێن و له هه‌نگاوی دواتریش دا ململانێی توركی – كوردی له سووریا كۆتایی پێ ده‌هێنرێت. به‌مشێوه‌یه‌یش هێزه‌كانی توركیا له ناوچه كوردییه‌كان ده‌كشێنه‌وه و خۆبهڕێوهبهرییهكی كوردی و پێكهاته‌كانی تر به پشتئه‌ستوور به یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و ئازادییه‌كان بنیات ده‌نرێ و دواتر ئه‌و ئه‌زموونه ده‌توانرێ بۆ ناوچه‌كانی تری سووریایش بگوێزرێته‌وه و سوودی لێ وه‌ربگیرێت. بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می نا مه‌ركه‌زی له ته‌واوی سووریا جێگیر بكرێت و ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی له سووریای نوێ بچه‌سپێنرێت.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌یش واشنتن هه‌موو فشار و هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ، تا توركیا ناچار بكات، وه‌ك واقیعێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و باكوری سووریا بكات، توركیایش له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه به‌ڵێنی داوه كه هاوڕا بێ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورده‌كان بكات، ئه‌گه‌ر له په‌كه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه ئاینییه‌ی توركیا مه‌ترسی هه‌یه كێشه له‌سه‌ر ئازادی و یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو و ئازادییه‌كانی مرۆڤیش له ناوچه كوردییه‌كان دروست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌مه به گرفتێكی گه‌وره نازانرێ، چونكه سه‌ره‌نجام توركیا ناچاره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه بكات و كۆتایی به گرژی و كێشه‌كان بهێنرێت.