فیلمی "ئاڤاتار" كه فیلمێكی جیهانیی زۆر ناوداره و جیا له خه‌ڵاتی ئۆسكار، تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی پێ به‌خشراوه. له چوار به‌ش پێك دێت كه به‌شی یه‌كه‌می له 2009دا پێشان درا. ئێسته كار بۆ به‌شێكی تری له نیوزله‌ندا ده‌كرێت.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار له‌سه‌ر زاری به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه جۆن لانداو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له مانگی ته‌مووزی 2019دا ده‌ست به وێنه‌گرتنی به‌شێكی فیلمی "ئاڤاتار" له نیوزله‌ندا كرا، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نیوزله‌ندا، له ناوه‌ندی مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه كاره‌كانی هاته وه‌ستان.
زیاتر گوتوویه‌تی، "ئاڤاتار" كه له ده‌رهێنانی جێمس كامیرۆنه و ناودارترین فیلمی درێژه كه به‌شێكی فیلمی جووڵاوه، ئێسته كه دۆخی كۆرۆنا له نیوزله‌ندا به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه چووه و ژیانی ئاسایی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو دووباره ده‌ست به وێنه‌گرتنی بكرێته‌وه.
پێشتر كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له نیوزله‌ندا به چڕی بڵاو بووه‌وه، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه هاتوچۆ راگه‌یاندبوو، له‌ناویاندا به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌ماییش به‌هه‌مانشێوه. به‌ڵام ئێسته تا ئاستێك ژیان له‌و وڵاته ئاسایی بووه‌ته‌وه. بۆیه وێنه‌گرتنی "ئاڤاتار"یش ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
فیلمی "ئاڤاتار" له‌وه‌ته‌ی له 2009وه له سینه‌ماكان دێته وه‌شان
فیلمی "ئاڤاتار" له‌وه‌ته‌ی له 2009وه له سینه‌ماكان دێته وه‌شان، زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه، ئه‌ویش تا ساڵی 2019 به‌رده‌وام بووه تا فیلمی "كۆتایی یاری" پێشی كه‌وته‌وه.