له سنووری شارۆكه‌ی دووبز، شه‌وی رابردوو داعش په‌لاماری گوندێكی كوردنشینی دا و جگه له سووتاندنی ده‌غڵودان، جووتیارێكیشی شه‌هید كرد.
تیرۆریستانی داعش شه‌وێ رابردوو هاتنه ناو گوندێكی كوردنشینی سنووری شارۆكه‌ی دووبزه‌وه، وێڕای ئاگرتێبه‌ردانی ده‌غڵودانی جووتیاران، جووتیارێك شه‌هید بوو، بۆیه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موویش خه‌ڵكی گونده‌كه پاسه‌وانی خۆیان بوون.
خالید ئیبراهیم به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دووبز بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، تیرۆریستانی داعش نزیكه‌ی سه‌عات یه‌كی نیوه‌شه‌وی رابردوو كه ده‌كاته شه‌موو 23ی ئایار، هاتبوونه ناو گوندی قوشقایه و جووتیارێكیان به‌ناوی (ئ، ن) شه‌هید كرد، ئه‌و كه‌سه وێڕای جووتیاره، هاوكات فه‌رمانبه‌ر بوو له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان، له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، فیشه‌كی قه‌ناسی به‌ركه‌وت و شه‌هید بوو.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی خستیه‌ڕوو، تیرۆریستان له گوندی قوشقایه كیڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵییان سووتاند.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه جه‌واد محه‌مه‌د به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دووبزی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌موو بۆ "وشه" زانیاریی زیاتری له‌باره‌ی رووداوه‌كانی نیوه‌شه‌وی رابردوو خسته‌ڕوو و باسی له‌وه كرد، تیرۆریستان پاش دوورخستنه‌وه‌یان له گوندی قوشقایه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی كورد و هێزه ته‌ناهییه‌كان، له ناوچه‌یه‌كی دوورتر له دووبز چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵییان سووتاند.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی تا هه‌ڵاتنی خۆری به‌یانی، هاووڵاتییان پاسه‌وانییان له گونده‌كانی خۆیان كردووه.
تیرۆریستان له پاش خۆیان بۆمبیان چاندووه
ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كی تر كرد و روونی كرده‌وه، تیرۆریستان له پاش خۆیان بۆمبیان چاندووه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل و هێزه ته‌ناهییه‌كان ببنه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه عه‌قید مه‌ریوان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆكه‌ی دووبز بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، تیرۆریستان ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانیان له به‌ره‌به‌یانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌باره‌ی هێرشه‌ی نیوه‌شه‌وی دوێنێوه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه دۆخه‌كه ئێسته هێور بووه‌ته‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی