سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە شارۆكهى رانیە ڕای گەیاندووه، ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە ئەنجام دەدەن و پێویستیان بە ھەموو جۆرەکانی خوێن ھەیە.
ئێسته پێویستیان بە ھەموو جۆرەکانی خوێن ھەیە
ئهمڕۆ شهموو 23ى ئایار، سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە شارۆكهى رانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه تێدا ڕای گەیاندووە، "ئەمشەو ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە ئەنجام دەدەین، بەهۆی گەڕانەوەی ھەموو ئەو نەخۆشانەی تالاسیما کە سەردانی سلێمانیان دەکرد بۆ ڕانیە ئێسته ڕێژەیەکی زۆر خوێن بەکاردێت".
ئاماژە كراوه، پێویستە خوێن بەخشان ھاوکاری ئەو نەخۆشانە بکەن بە بەخشینی بوتڵێک خوێن، چونكه ئێسته پێویستیان بە ھەموو جۆرەکانی خوێن ھەیە و ھەر خوێن بەخشێک توانای ھەیە با سەردانیان بکات.
هەموو كەسێك جۆرە خوێنێكی تایبەت بەخۆی هەیە كە جۆرەكانی خوێنیش دەكرێن بە چوار بەشەوە بریتین لە A,B,AB,O بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە، ئەوە دۆزراوەتەوە كە هەر جۆرە خوێنێك تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی هەیە، كە هاوبەشە لەگەڵ ئەندامەكانی لەش.