دانیشتووانی سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، نایشارنه‌وه، به‌هۆی بیرۆكه‌ی لامه‌ركه‌زی له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه، كار‌و كاسبی كه‌م بۆته‌وه و ساڵانێكی زۆریشه، به‌هۆی به‌رپرسانی ئه‌م دوو حزبه‌وه، نه‌توانراوه سوود له‌داهاتی مه‌رزی باشماخ و ئه‌وانى تر، له‌سنووره‌كه وه‌ربگیرێت.
عه‌تا محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌دانیشتووانى پێنجوێن، به"وشه"ى راگه‌یاند ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى نۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مایه‌ى دڵخۆشى بوو بۆ هه‌مووان، به‌تایبه‌تیش كه به‌پێى كارنامه‌كه زۆر شتى تێدایه سودى بۆ هاوونیشتیمانان هه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه هه‌ڵگرتنى دروشمى لامه‌ركه‌زى، هێنده‌ى ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆى هه‌بێت و له‌مه‌به‌سته‌كانى پشت په‌رده‌ى ئه‌و داوایه‌وه لێى تێبگه‌ین، ناكرێت قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌پێناو ناردنى پاره له‌به‌غدا‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر دروست بكرێت، چونكه تاكه شوێنى كوردستانى گه‌وره، كه جێگاى شانازییه بۆ هه‌موو كوردێكى ئازادیخواز و به‌شه‌ره‌ف، هه‌رێمه و به‌و هۆیه‌شه‌وه، له‌ده‌ستدانى ئه‌م قه‌واره‌یه، ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى ماناى كورد بوونمان.”
سه‌رۆكى حكوومه‌ت باش له‌نیه‌تى پشت داواكاری به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و گۆڕان له‌زۆنى سه‌وز و نیلى تێگه‌یشتووه،
وه‌ك زیاتر روونی كرده‌وه ئاماژه‌ی به په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كرد كه شه‌وى رابردوو بڵاو بوویه‌وه و به پێویست زانرا لامه‌ركه‌زى ئیدارى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له‌چوارچێوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمدا بێت، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه سه‌رۆكى حكوومه‌ت باش له‌نیه‌تى پشت داواكاری به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و گۆڕان له‌زۆنى سه‌وز و نیلى تێگه‌یشتووه، كه ده‌بێت هه‌ر واش بێت، ناكرێت له‌پێناوى كه‌ف و كوڵى هه‌ڵچوون و خواستى به‌ده‌ستهێنانى پاره و شتى شه‌خسى، زیان به‌م هه‌رێمه بگه‌یه‌نرێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا به‌هۆى لێدوانى به‌رپرسانى یه‌كێتى و گۆڕان به‌راده‌یه‌كى زۆر كار و كاسبى له بازاڕه‌كانى پێنجوێن كه‌می كردووه و كه‌سیش خۆى ناكات به‌خاوه‌نى.
له لایه‌كی تره‌وه تۆفیق لوقمان، نووسه‌ر و چالاكى مه‌ده‌نى له‌پێنجوێن، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد ساڵانێكى زۆره یه‌كێك له‌داواكارییه‌كانى هاووڵاتیانى ناوچه‌كه بریتییه له‌دابینكردنى بڕه پاره‌یه‌كى مه‌رزى نێده‌وڵه‌تى باشماخ، كه زۆربه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى و گۆڕان، ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه، بۆ سود لێوه‌رگرتنى له‌جێبه‌جێكردنى چه‌ندین پڕۆژه و دابینكردنى خزمه‌تگوزارى، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته ئه‌و داواكارییه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، له‌كاتێكدا زۆر جار بیانووى به‌رپرسانى ئیدارى ئه‌وه‌یه، كه داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتگوێ خراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت "خۆ ده‌كرێت وه‌ك چۆن ئێسته ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌سه‌ر پرسى لامه‌ركه‌زى خۆیان رژد كردۆته‌وه با ئاواش بیانتوانیایه له‌ماوه‌كانى رابردوودا، شتێكیان به‌شێوه‌ى كردارى له‌و بواره بۆ پێنجوێنییه‌كان بكردایه، نه‌ك ته‌نیا به‌دروشم و قسه‌ى زل، چونكه پێنجوێنییه‌كان باش ده‌زانن، كه رۆژانه داهاتى مه‌رزه‌كانى باشماخ و سه‌یران به‌ن، چۆن دێته به‌رده‌ست و كێ ده‌یخوات و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات".
ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى لامه‌ركه‌زى ده‌كه‌ن با سه‌ره‌تا به‌شێك له‌و داهاته زۆره‌ى باشماخ و مه‌رزه‌كانى تر‌ى سنووره‌كه بۆ خزمه‌تى پێنجوێن بخه‌نه‌گه‌ڕ
به‌گوته‌ی تۆفیق لوقمان ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى لامه‌ركه‌زى ده‌كه‌ن با سه‌ره‌تا به‌شێك له‌و داهاته زۆره‌ى باشماخ و مه‌رزه‌كانى تر‌ى سنووره‌كه بۆ خزمه‌تى پێنجوێن بخه‌نه‌گه‌ڕ و ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون، دواتر با باسى ئه‌و پرسه بكه‌ن.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانیه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته باكورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى و ناوچه‌یه‌كى سنووریه و
دانیشتووانه‌كه‌ى زیاتر له60 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
پێنجوێن\رێبین پێنجوێنى