سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه زانیاریان ده‌ست كه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه راده‌ستی راكان جبووری كراوه كه له‌سه‌تان ئۆپراسیۆنی دژی پێشمه‌رگه به‌شدار بوون و "ده‌ستیان به شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه سووره".
رۆژی 19ی ئایاری 2020، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێوشوێنێكی ته‌ناهی و ئیداری و به‌شێوه‌یه‌كی حزبی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك و هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان رێككه‌وت و 170 تیرۆریستی راده‌ست كردنه‌وه، وه‌ك حه‌مه‌سوور دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، له حزووری راكان جبووریدا ددانی پێدا نا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یش هی ئه‌وانه و به ئامۆژگاری هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كراوه. له كاتێكدا هێشتا پێشمه‌رگه دیله‌كانی كه‌ركووك چاره‌نووسیان نادیاره و شاڵاوێكی تری ته‌عریب ده‌ستی پێ كردووه له‌و ناوچانه، بۆیه دیار نییه یه‌كێتیش نه‌یگوت، ئه‌مه بۆ ده‌كات.
ده‌ستیان به شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه سووره
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاگاداری ئه‌و رێوشوێنانه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش نه‌بووه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیش راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه كرا زانیاری به ده‌ست گه‌یشتووه كه ئه‌و داعشانه‌ی ئازاد كراون له چه‌ند هێرشێكدا بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه به‌شدار بوون و ده‌ستیان به شه‌هیدكردنی سه‌تان پێشمه‌رگه سووره.