به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، هونه‌رمه‌ندان به‌رهه‌می نوێی خۆیان بۆ هه‌وادارانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، مازیاریش به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی بۆ پێشاندان ئاماده‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار، مازیار مازی گۆرانیبێژ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌مم به‌ناوی (تۆ ده‌ڕۆیت) له ئاواز و هۆنراوه‌ی خۆمه و ڤیدیۆ كلیپه‌كه له ئه‌ڵمانیا تۆمار كراوه له شاری دیوسلدۆرف."
زیاتر گوتی، "كاری تۆماركردنی بۆبی پوراكال و جه‌یسۆن ئه‌نوش كردوویانه، ماسترینگ له‌لایه‌ن ئاری جه‌باره‌وه كراوه، سیناریۆی كلیپه‌كه خۆم نووسیومه و ده‌رهێنانی ڕه‌شاد یوسف ئه‌نجامی داوه، تاتیانا كاشچینكۆی ئه‌كته‌ر ڕۆڵی له كلیپه‌كه‌دا بینیوه، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر پاول بێردۆفسكی بوو".
ڕوونی كرده‌وه، "به‌رهه‌مه‌كه له ئاستێكی زۆر ناوازه كاره‌كانی كردووه و به‌هیوام به دڵی هه‌وادارانم و هونه‌ردۆستان بێت".
هونه‌رمه‌ند مازیار مازی له دایكبووی شاری سلێمانییه و نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیایه، ئه‌زموونی ده‌یان ساڵی هه‌یه له داڕشتن و نووسینی هۆنراوه‌دا و یه‌كه‌م كاری بڵاوكراوه‌ی ده‌بێت له شێوه‌ی كلیپێكدا. ئه‌م به‌رهه‌مه له ڕۆژی جه‌ژندا بڵاو ده‌كرێته‌وه له كه‌ناڵی یوتیوب و چه‌ند كه‌ناڵێكی ناوخۆیی.