نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌كات و یه‌كڕیزی و لێبورده‌یی ده‌كاته هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی كوردستان به‌سه‌ر ته‌نگژه‌كان.
له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیوا ده‌خوازێت ئه‌م جه‌ژنه هانده‌رى زیاترى هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت بۆ ته‌بایى، یه‌كڕیزى، لێبورده‌یى، پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن، له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى بهێنێت و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له كه‌ش و دۆخێكى باشتردا به‌ڕێوه‌بچن.
جه‌ژن له كاتێكدا دێته‌وه كه هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى بووه‌ته‌وه.
هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه، یه‌كڕیز و ته‌با كار بكه‌ن و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی به پێویستی ده‌زانێت له هه‌رێمى كوردستان هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه، یه‌كڕیز و ته‌با كار بكه‌ن و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان. چونكه ته‌نیا به كارى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوكاریى هه‌موو لایه‌ك، وه‌ك قه‌یرانه‌كانى پێشتر ده‌توانن ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنین و پێكه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌ون.
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه "سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان وەک چەترێک دەبێت بۆ تەبایی و یەکگرتووییی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاته‌كانى كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیكردنى هاووڵاتیان بە ته‌واوى جیاوازیی ئینتیمای حزبی و سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتوورییه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان، له كار و هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.”