وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی جەژن روونكردنەوەی زیاتر دەدات

:: PM:05:57:23/05/2020 ‌

لە چوارچێوەی رێوشوێنە خۆپارێزییەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەوەی لە رۆژانی جەژن بۆ ماوەی 72 سەعات قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ دەكرێت، ئەمڕۆ ئەو وەزارەتە بەیانێكی دەركرد و چەند وردەكارییەكی جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ رۆژانی جەژن تیادا روون دەكاتەوە.
كارئاسانی بۆ چەند پیشەیەكی پێویست دەكرێت
وەك لە بەیانەكەدا هاتووە:

یەكەم/ قەدەغەی تەواوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە سەعات 12ی شەوی 23/5/2020 جێبەجێ دەكرێت.

دووەم/ لە رۆژی 25/5/2020 رێگە دەدرێت بە:

1-جووتیاران بۆ كاری دروێنە بە دەراسە و گواستنەوەی بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ سایلۆ و كۆگەكان.

2-كۆمپانیاكانی پێوەندیكردن بۆ چاككردنەوەی تۆڕەكان.

3-عەلوەكان دەكرێنەوە و رێگە بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆمبێل لەناو گەڕەكەكان بە رەچاوكردنی رێوشوێنە تەندروستییەكان دەدرێت.

4-نانەواخانەكان رۆژانە لە سەعات 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ دەكرێنەوە و پێویستە دووری نێوان دوو كەس 1.5 مەتر كەمتر نەبێت لەكاتی نانكڕین.

سێیەم/ رێگە بە كارمەندانی دەزگەكانی راگەیاندن دەدرێت بۆ بەجێگەیاندنی كارەكانیان، بەمەرجێك پشتیگری ئەو رۆژەیان لە دەزگەكانیان پێبێت.

چوارەم/ ئەم بەیانە لە سەعات 12ی شەوی 23/5/2020 جێبەجێ دەبێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل