ڤیان سەبری: پرۆسەی سیاسی لە عێراق تووشی فەوزا بووە

:: PM:10:36:23/05/2020 ‌

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، پرۆسەی سیاسی لە عێراق لاوازە و شێوازێكی فەوزای هەیە، هەر لەكاتی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدییەوە تا كاتی دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیران.

ئەمڕۆ شەموو، 23ی ئایار، ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە "وشە"ی راگەیاند، لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو تا ئەوكاتەی مستەفا كازمی، وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ دەست بە كار بوو، لە عێراق حكوومەت نەبوو، كێشەكان زیاتر بووبوون و رەنگدانەوەیان لەسەر هەموو دەسەڵاتەكان هەبوو، بە گشتی فەوزا دروست بووبوو.

زیاتر گوتی، ماوەیەكی زۆر خۆپێشاندان و ئاڵۆزی بەردەوام بوو، دواتر كۆرۆنای هات بەسەردا، ئینجا كابینەی حكوومەت فەشەلی هێنا و كاریگەری لەسەر تەواوی دۆخی سیاسی عێراق هەبوو، روونی كردەوە، بەگشتی فەوزا لە پرۆسەی سیاسی عێراق هەیە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل