ته‌مه‌ن ده‌ڕوا و منداڵه‌كان بۆ گه‌نجێتی هه‌نگاو ده‌نێن و له گه‌نجێتیشه‌وه به‌ره‌و پیری. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی دنیا، وێنه‌ی منداڵی یان گه‌نجی، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئێسته‌یان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش له رێی فۆتۆشۆپه‌وه، وێنه‌ی ئێسته‌یان له‌گه‌ڵ قۆناغی گه‌نجییان چاپ كردووه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی وێنه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گرتبێت. "وشه" چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌وان بڵاو ده‌كاته‌وه.
"وشه" چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌وان بڵاو ده‌كاته‌وه
وێنه‌ی جنێفه‌ر لۆبیزی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر یه‌ك له‌وانه، وێنه‌یه‌كی هی گه‌نجییه‌تی و ئه‌وی تریان هی ئێسته‌یه كه گه‌وره‌یی به رووخساریه‌وه دیاره و فۆتۆشۆپ كراون، به‌ڵام كه ته‌ماشای وێنه‌كه ده‌كه‌یت، هه‌ست ده‌كه‌یت دوو كه‌سی جیاوازن و پێكه‌وه وێنه‌كه‌یان گرتووه.
جۆلیا رۆبرتس كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده، به هه‌مانشێوه دوو وێنه‌ی گه‌نجی و ئێسته‌ی له رێی فۆتۆشۆپه‌وه كردووه یه‌ك وێنه. وێنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه باوه‌شیان به یه‌كدا كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌یه دوو هاوڕێ ده‌سته‌ملانێی یه‌كتریان كردبێت.
جۆرج كڵۆنیی ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵیوود، وێنه‌یه‌كی منداڵیی خۆی هێناوه و وێنه‌یه‌كی ئێسته‌ی به هه‌مانشێوه، له رێی فۆتۆشۆپه‌وه هه‌ردوو وێنه‌ی له یه‌ك داوه و وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی لێ دروست كردوون، به جۆرێكه وه‌ك ئه‌وه‌ی جۆرج كڵۆنی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵێكی خۆی گرتبێت.
تۆم كرووز كه ناوێكی زۆر دیاری دنیای هۆڵیوود و سینه‌مای جیهانییه، وێنه‌یه‌كی گه‌نجیی خۆی هێناوه و له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ئێسته‌ی فۆتۆشۆپی كردوون، دواتر وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی لێ دروست كردووه، به‌جۆرێك كه ته‌ماشای وێنه‌كه ده‌كه‌یت، هه‌ست ده‌كه‌یت توم كرووز وێنه‌ی له‌گه‌ڵ برا بچووكه‌كه‌ی گرتبێت.
وێنه‌كان زۆرن كه له‌ڕێی فۆتۆشۆپه‌وه یارییه‌كی هونه‌ریی زۆر جوانیان تێدا كردوون. "وشه" ته‌نیا ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و پێی وایه هونه‌رمه‌ندان كاری هونه‌ریی جوانیان له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی خۆیاندا كردووه.