سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی ئاراسته‌ی هێزه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق كرد، به سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی توندی هاتوچۆ و گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی
ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌رمانێكی ئاراسته‌ی ته‌واوی دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كان كردووه، كه ڕێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به ته‌واوی توند بكه‌ن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری ڕابگه‌یه‌نرێت.
ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له باشوور و ناوه‌ڕاست ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه
ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامی ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ، جیا له هه‌رێمی كوردستان، به ته‌واوی پشووی ڕۆژانی جه‌ژن ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هه‌رێمی كوردستان پێشتر هه‌ستی به مه‌ترسی كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌بالغی هاووڵاتییان له كاتی جه‌ژن كرد و هه‌ر زوو ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌پاند، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر بگرێ له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڤید 19 له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
تا ئێسته نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 500 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆمار كراوه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویش ڕێژه‌ی تووشبووان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق نیگه‌ران كردووه، به‌وهۆیه‌وه ده‌ستیان به سه‌پاندنی ته‌واوی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی كردووه‌ته‌وه.