رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه ئاگربه‌ستى رانه‌گه‌یه‌نراوى نێوان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و میلیشیاكانى ئێران له عێراق كۆتایى هاتووه، بۆیه میلیشیاكان ده‌ستیان به هێرشه‌كانى خۆیان كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى دووشه‌م 25ى ئایار، له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه ئاگربه‌ستێكى رانه‌گه‌یه‌نراو له نێوان میلیشیاكان و حكوومه‌تى نوێى عێراق هه‌بوو، له چوارچێوه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران به نیاز نه‌بوون كێشه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى كازمى دروست بكه‌ن.
میلیشیاكانى ئێران كازمى شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن
كه‌چى هه‌فته‌یه‌كه گرووپه میلیشیاكان ده‌ستیان به كاره تێكده‌ره‌كانى خۆیان كردووه‌ته‌وه، له‌وانه له 19ى ئه‌م مانگه به مووشه‌ك هێرشیان كرده‌وه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا. دواتر هێرشیان كرده سه‌ر ستۆدیۆى كه‌ناڵى mbc له به‌غدا. هه‌روه‌ها گرووپێكى تر به ناوى سه‌ئروڵا "ثأر الله" له به‌سره ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد.
ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له عێراق بۆ رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده ئێران ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كۆك بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه حكوومه‌تى كازمى دروست نه‌كرێت، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه ئێران دوژمنایه‌تى خۆى وه‌لا ده‌نێت و ده‌ستبه‌ردارى فشاره‌كانى ده‌بێت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و كارانه‌ى میلیشیاكان په‌یامێكى ئێرانه بۆ ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌وه‌ى ئێران هێشتا پانتایى بۆ یارییه‌كانى ماوه.
راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ به‌و كارانه ئێران ده‌یه‌وێ حكوومه‌تى كازمى له‌به‌رانبه‌ر سعوودیه تووشى شه‌رمه‌زارى بكات، له كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ لة عيَراق ده‌یه‌وێ پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ سعوودیه به‌هێز بكات.
حكوومه‌تى كازمى له حه‌وتى ئه‌م مانگه له په‌رله‌مان ده‌نگى پێدرا، هه‌رچه‌نده كازمى به لایه‌نگریى بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ناسرێت، ئێرانیش له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو متمانه‌ى پێ بدرێت.