حاكمی ناوچه‌ی ڤینیتۆی ئیتالیایی رای گه‌یاند، فێستیڤاڵی سینه‌مایی ڤینیسیا كه ساڵانه له مانگی ئه‌یلوول ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مساڵێش وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له سه‌ره‌تای ئه‌یلوول به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاژانسی
"رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، لۆكا زایا كه حاكمی ڤینیتۆی ئیتالیایه رای گه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌نگی به‌وڵاتانی دنیا هه‌ڵچنیوه، فێستیڤاڵی ڤینیسیا له كاتی خۆیدا له مانگی ئه‌یلوول به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌نگه ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی پێشتر، چالاكییه‌كانی كه‌متر بن.
فێستیڤاڵی سینه‌مایی ڤینیسیا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
فیستیڤاڵی ڤینیسیا كه ساڵانه كۆمپانیای بینالی دی ڤینیسیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له مانگی كانوونی دووه‌م رای گه‌یاندووه كه هونه‌رمه‌ند كیت بلانشیت سه‌رۆكایه‌تیی فێستیڤاڵه‌كه له خولی 77مینی ده‌كات.
زایا كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمپانیاكه‌یه، ئه‌وه‌شی گوتووه كه ره‌نگه ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی پێشتر، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن، كه‌متر بێت. ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌میی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه فێستیڤاڵی "كان" كه فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی جیهانییه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه بڕیاری داوه بۆ خولی ئه‌مساڵی كه ده‌بوو له مانگی ئایار به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه كه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئیتالیا بڕیاری داوه له سێی حوزیرانی داهاتوو بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچۆ و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵبگرێت، ئه‌ویش تا هونه‌رمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی له‌و فێستیڤاڵه ئاماده ده‌بن، بتوانن له‌كاتی دیاریكراودا له ڤینیسیا ئاماده بن.