كتێبى "ڕاستى ئازادت ده‌كا" كه له‌باره‌ى كاریگه‌رى گرووپ و دهستهبژێرهكانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى له‌لایه‌ن د‌یڤید ئێك نووسراوه، به زمانى كوردى به وه‌رگێڕانى ره‌سوول عه‌زیز محه‌مه‌د بڵاوكرایه‌وه.
ره‌سوول عه‌زیز محه‌مه‌د وه‌رگێڕى كتێبه‌كه له لێدوانێكى به "وشه"ى راگه‌یاند ئه‌و كتێبه له چاپكراوهكانى ده‌زگاى رۆسایه و چه‌ند رۆژێكه كارى چاپكردنى ته‌واو بووه، له 246 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
ئه‌و كتێبه باس له كاریگه‌رى گرووپه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى مرۆیى ده‌كات
بۆ ناساندنى كتێبه‌كه‌یش ره‌سووڵ گوتى، ئه‌و كتێبه باس له زۆر لایه‌نى ده‌سته و تاقمه پیلاگێڕهكانى دنیا ده‌كات كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و سامانى وڵاتان و گه‌لان دابگرن.
ئه‌و كتێبه جگه له پێشه‌كى وه‌رگێرى كورد و پێشه‌كى نووسه‌ر و ده‌ستپێك له 15به‌ش پێكهاتووه و له پاشبه‌ندى كتێبه‌كه‌یش نووسه‌رى كتێبه‌كه "د‌یڤید ئێك" به خوێنه‌رانى كورد ناسێنراوه.
د‌یڤید نووسه‌رێكى ئینگلیزه و نزیكه‌ى 12 كتێبى چاپ كردووه و له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه و ره‌سووڵ عه‌زیز محه‌مه‌د كتێبه‌كه‌ى له زمانى عه‌ره‌بى وه‌رگێڕاوه