به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی مووسڵ، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا دوو منداڵ له شاره‌كه دێنه كوشتن. ئه‌مڕۆ پۆلیسی مووسڵ رای گه‌یاند كه منداڵێكیان به كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه و بكوژه‌كه‌شی ئامۆزای خۆیه‌تی.
پێكه‌ی
"ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی تاوانی مووسڵ رای گه‌یاندووه، له رێی كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه كچه /هه‌شت ساڵ/ه‌ی كوژراوه، ئاگه‌دار كرانه‌وه و چوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی له منداڵه‌ی تێدا كوژراوه كه خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراو بووه، ئه‌وه‌ش له گه‌ڕه‌كی قاهیره‌ی باكوری مووسڵ بووه.
له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كى كوژراوه
پۆلیس ئه‌وه‌شی گوتووه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرا بوو كه ئامۆزایه‌كی منداڵه‌كه /20 ساڵ/، كوشتوویه‌تی بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌باره‌یه‌وه ئاشكرا بكات.
ئه‌و رووداو و تاوانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆرترین قسه‌وباسی له‌سه‌ر كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وه دوه‌مین منداڵه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له مووسڵ دێنه كوشتن و فڕێ بدرێنه ناو خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراو.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له پێنجی ئه‌م مانگه (ئایار)یش پۆلیس رای گه‌یاندبوو كه منداڵێكی كوڕی /هه‌شت ساڵ/ له گه‌ڕه‌كێكی باكوری رۆژئاوای مووسڵ هاتوونه‌ته كوشتن.