وێراى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆك بارزانى، محه‌مه‌د حه‌مید سووتاو به چه‌كى فۆسفۆرى له فڕه‌نسا چاره‌سه‌ركراوه، چه‌ند میدیایه‌كى جیهانى ئاشكرایان كردووه محه‌مه‌د ناتوانێ له پله‌ى گه‌رمى سه‌رووى 22 بژیت، چونكه برینه‌كانى ده‌كولێته‌وه.
ماڵپه‌رى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25 ى ئایار، له راپۆرتێكدا باس له بارودۆخى محه‌مه‌د حه‌مید محه‌مه‌دى ته‌مه‌ن 13 ساڵى ده‌كه‌ن كه له مانگى ئۆكتۆبه‌ر له دواى هێرشێكى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان به چه‌كى فۆسفۆرى توركیا جه‌سته‌ى سووتاوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه به ناونیشانى "منداڵه به فۆسفۆر سووتاوه‌كه‌تان له‌بیره..كاره‌ساته‌كه‌ى به‌رده‌وامه" بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له ئازارى به‌رده‌وامى محه‌مه‌د ده‌كات.
له گه‌رماى سه‌رووى 22 پله جه‌سته‌ى ده‌سووتێته‌وه
هه‌فته‌ى رابردوو رۆژنامه‌ى
"تایمز"ى به‌ریتانى به هه‌مان شێوه‌ى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه" راپۆرتێكى له‌سه‌ر محه‌مه‌د بڵاوكردووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه‌ى ئه‌لعره‌بیه باس له‌وه ده‌كات هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆك بارزانى چاره‌سه‌رى محه‌مه‌د له فڕه‌نسا كراوه، به‌ڵام له دواى گه‌ڕانه‌وه‌یشى ئازاره‌كانى به‌رده‌وامه. چونكه ئه‌و منداڵه به‌رگه‌ى پله‌ى گه‌رمى سه‌رووى 22 ناگرێت.
باوكى محه‌مه‌د گوتوویه‌تى، كاتێك پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه، ئازاره‌كانى محه‌مه‌دیش زیاتر ده‌بێت و برینه‌كانى ده‌كولێنه‌وه.
رۆژنامه‌ى تایمزیش گوتوویه‌تى كاره‌ساتى محه‌مه‌د به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى له دژى كورد به‌كارهێناوه.