جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسای له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان و حزبه‌كان كارێكی زۆر باش ده‌بێت و ده‌ڵێت، "له‌سه‌ر ئاستی حزب و به‌رپرس زیاده‌ڕۆیی زۆركراوه له پاسه‌وان".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، 25ی ئایار، عه‌باس فه‌تاح، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسا له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی پاسه‌وانی به‌رپرسان و حزبه‌كان كه‌مده‌كرێنه‌وه.
زۆربه‌ی حزب و به‌رپرسان پاسه‌وانی زۆریان بۆ خۆیان داناوه
روونیشی كرده‌وه كه له رابردوو زێده‌ڕۆی له پاسه‌وان كراوه، به‌ڵام به‌پێی چاكسازی ئه‌وانه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن به‌سه‌ر فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڕه‌نگه ئه‌و هه‌نگاوه ئاسان نه‌بێ، چونكه زۆربه‌ی حزب و به‌رپرسان پاسه‌وانی زۆریان بۆ خۆیان داناوه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای جه‌ژن ده‌ست به چاكسازی رژد ده‌كات و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه له به‌ره‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌مێنێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی