ئه‌و فۆتۆیانه‌ی له دنیادا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌قڵێكی هونه‌ریی فۆتۆگرافهێكی له پشته‌وه‌یه، زۆرجار ده‌كرێ ناوی داهێنانی بواری فۆتۆگرافیی لێ بنێین، به‌ڵام جاریش هه‌بووه فۆتۆیه‌ك بێ ئه‌وه‌ی فۆتۆگرافه‌ر مه‌به‌ستی بێ داهێنان بكات، رێكه‌وت ئه‌و داهێنانه‌ی پێ به‌خشیوه.
پێگه‌ی "فه‌رفیش" ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی فۆتۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان به چاو و ئه‌قڵێكی هونه‌ریی فۆتۆگرافه‌رێكه‌وه هاتوونه‌ته چركاندن، ئێمه‌یش وه‌ك "وشه" چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و فۆتۆیانه پێشان ده‌ده‌ین كه فۆتۆگرافه‌ر بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێ داهێنان بكات، رێكه‌وت ئه‌و داهێنانه‌ی پێ كردووه.
فۆتۆگرافه‌ر له‌ناو ده‌ریادا ویستوویه‌تی وێنه‌ی "قرش"ێك بگرێت
بۆ نموونه له‌ناویاندا فۆتۆگرافه‌ر له‌ناو ده‌ریادا ویستوویه‌تی وێنه‌ی "قرش"ێك بگرێت، له‌كاتی چركاندنی كامێراكه‌ی، ماسییه‌كی بچووك له به‌رده‌م هاوێنه‌ی كامێراكه تێپه‌ڕ ده‌بێت و وێنه‌ی گیراوه، به جۆرێك له فۆتۆكهدا وێنه‌ی ماسییه بچووكه‌كه ده‌ركه‌وتووه، له‌سه‌ر ده‌میدا په‌ڕه‌كانی كلكی قرشه‌كه ده‌رچوون وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌می ماسییه بچووكه‌كه‌دا بن.
ئاسكێك له‌كاتی راكردندا ههڵبهزیوه و كامێرای فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌ی گرتووه بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه وێنه‌ی بۆقێك ده‌بینیت پاڵی به دیوارێكه‌وه داوه و وه‌ك ئه‌وه‌ی كرێكارێكی ماندوو بیه‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ك پشوو بدات.