ماوه‌ی كه‌متر له سه‌عاتێك ده‌بێت هه‌ردوو هێلی ئینته‌رنێتی نه‌ورۆز تیلیكۆم و فاستلینك له هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، تیمه‌كان خه‌ریكی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار، ماوه‌ی كه‌متر له سه‌عاتێكه ئێنته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو هێلی نه‌ورۆز تیلیكۆم و فاستلینك كه ئه‌مه‌یش هاووڵاتییانی له هه‌رێمی كوردستان نیگه‌ران كردوه.
له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ی ئینته‌رنێت هاوبه‌شێكی زۆریان هه‌یه
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ستانی هێلی ئینته‌رنێت كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه، هه‌ردوو كۆمپانیا خه‌ریكی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌ن.
وه‌زیری گواستنه‌وه گوتی، كۆمپانیاكه تیمی ئه‌ندازیاری ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ی ئینته‌رنێت هاوبه‌شێكی زۆریان هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر هێله‌كان هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه به‌كار ده‌هێنرێ.