جیاواز له‌و بانگه‌شانه‌ى كه بۆ عێراق ده‌كرێ و گوایه چاكسازى ده‌كات، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێ، ئه‌و چاكسازییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات، 10 ساڵ كوردستان ده‌باته پێشه‌وه‌ى عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار، مه‌یاده نه‌جار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و چاكسازییه حكوومه‌تی هه‌رێمی ده‌ستی پێ كردووه كارێكه هه‌رێم به هێز ده‌كات له دنیای ده‌ره‌وه.
هه‌رێمی كوردستان خۆی له زۆر رووه‌وه له پێش عێراقه
نه‌جار ئه‌وه‌یشی گوت، هه‌رێم و عێراق به‌راورد ناكرێن به‌یه‌كتر به‌تایبه‌ت له گه‌نده‌ڵی كه له عێراق به سه‌ت قات گه‌نده‌ڵی هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق روونى ده‌كاته‌وه، هه‌رێمی كوردستان خۆی له زۆر رووه‌وه له پێش عێراقه و ئه‌نجامدانی چاكسازی وا ده‌كات هه‌رێم 10 ساڵی تر بچێته پێش عێراق.
هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه كه چاكسازى گه‌شه‌ى كوردستان زیاتر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه واز له شایسته داراییه‌كانمان له به‌غدا بێنین، چونكه ئه‌وه به‌پێى ده‌ستوور دیار كراوه.
ڕۆژى 22ى ئایار، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، ئه‌نجامدانی چاكسازی خواستی هاووڵاتییانه، بۆیه منیش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌ی هاووڵاتییان ده‌بم.